دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌وه كه ئه‌ویش "Galaxy Note 9"ه، چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزی ئاشكرا كرد له‌گه‌ڵ نرخه‌كه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگ ده‌كات و گوتوویه‌تی، كۆمپانیای به‌ناوبانگی سامسۆنگ له نوێترین به‌رهه‌میدا "Galaxy Note 9"ی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م مۆبایله به‌هێزترین جۆری مۆبایله له دنیادا و ركابه‌ری "IPhone X"یش ده‌كات له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندی و هێز و خێرایییه‌وه.
سامسۆنگ زیاتر گوتی، ئه‌م مۆبایله جیاواز له هه‌موو جۆره مۆبایله‌كانی دنیا، شاشه‌یه‌كی 6.4 ئینجی بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ ڕوونی شاشه‌ی 4K و ڕامی شه‌ش گێگابایتی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌شت گێگابایتی و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایتی بۆ 512 گێگابایت هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانیت میمۆری ده‌ره‌كی یه‌ك تێڕابایتیشی بۆ دانێیت جگه له‌وه‌یش پێنووسی تایبه‌تی خۆشی هه‌یه كه ئه‌مه زیاتر تایبهتمهندتری كردووه.
سامسۆنگ زیاتر له‌باره‌ی نرخی Galaxy Note 9 ه‌وه گوتی، ئه‌م مۆبایله به‌دوو نرخی جیاواز ده‌فرۆشرێت، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كه به ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 128 گێگابایت بێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار دۆلار، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایت بێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سامسونگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.