دواى ئه‌وه‌ى شاجوانی شاری سلێمانی "یارجان" چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی خۆی له واڵی تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ى واى كردووه به سه‌ماكارى ساڵۆنێكى هه‌ولێر ناوى ببردرێت.
یارجان به جۆرێك له جۆره‌كان هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ژنانى كورد و به‌س به‌وه وه‌سفى كردوون ته‌نها هاوسه‌رگیرى ده‌زانن بكه‌ن، و هیچ داهێنانێكیان نییه، هه‌وادارێكى به‌ناوى "سازان ستار" له ئینستاگرام له كۆمێنتێك بۆى نووسیووه: "ئێمه ژیانى خۆمان درووست ده‌كه‌ین و وه‌ك تۆ كارى سه‌ماكردن له ساڵۆنى هێڵى ڵۆڤ ناكه‌ین".
ئه‌م قسه‌یه‌ى هه‌وادرانى شاجوانى سلێمانى له دواى ئه‌وه‌دێت پێش چه‌ند ڕۆژێك گۆرانبێژ "هێڵى ڵۆڤ" به بۆنه‌ى ساڵیادى ساڵۆنه‌كه‌ى داوه‌تى یارجان و چه‌ند كچێكى كردبوو و نمایشى جل و به‌رگى پێ ده‌كردن، له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت "یارجان" سه‌ما ده‌كات ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر ئه‌و خانمه درووست كرد.
شنیار ئه‌حمه‌د ته‌مه‌نی 20 ساڵ ناوی هونه‌رییه‌كه‌ی (یارجان)ه و خوێندكاری زانكۆی سلێمانییه، له ماوه‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن به‌شێك له لاپه‌ڕه فه‌رمییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وه‌ك جوانترین كچی زانكۆكانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هه‌ڵبژاردنی شاجوان به فه‌رمی ئه‌و نازناوه‌ی وه‌رگرت، ئه‌مه‌يش كاردانه‌وه‌ی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دواتر به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق كرا به شاجوانی سلێمانی و ئه‌و نازناوه‌ی پێ درا.