دوای 38 ساڵ گه‌ڕان به دوای تاوانباردا، ژنێك توانی بكوژی براكه‌ی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، كه له ڕێی ماڵپه‌ڕی فه‌یسبووكه‌وه بۆی ئاسان بووه‌وه.
ساڵی 1978 كریستۆڤه‌ر فارمه‌ر و بیتا فرامبتۆنی خۆشه‌ویستی، گه‌شتێكیان به‌ناو ئه‌مه‌ریكای ناوه‌ڕاست كرد، پیاوێكیش به ناوی دوین بۆستن بوو به هاوسه‌فه‌ریان و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی بۆ شوێنه‌كانی ده‌بردن.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای 38 ساڵ، ئینجا ئاشكرا بووه كه ئه‌و دوین بۆستنه كریستۆڤه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و برینداركردندا كوشتووه، دواتر دیار نه‌ماوه.
هه‌رچه‌نده لێكۆڵه‌ران دوای لێكۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی تاوانه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و پیاوه دووانه‌كه‌ی كوشتووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رزوو خۆی شاردووه‌ته‌وه و دیار نه‌ماوه، دۆسیه‌كه‌ی له دادگه به ناچاری داخراوه.
فه‌یسبووك دۆزییه‌وه:
بینی فارمه‌ر خوشكی كریستۆڤه‌ری كوژراو، توانیویه‌تی له ساڵی 2016 بكوژێكی ئه‌مه‌ریكی له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه بدۆزێته‌وه كه وای كرد بگیرێت و سزا بدرێت.
بۆیه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بڕیاری دا له فه‌یسبووك زیاتر به شوێن تاوانباره‌كان بگه‌ڕێت تا بكوژی براكه‌ی و خۆشه‌ویستی براكه‌ی بدۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له فه‌یسبووك سێرچی بۆ ناوی تاوانباره‌كه كرد، تا له ڕێی ناوی خێزانییه‌وه، فه‌یسبووكی كه‌سوكاره‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.
ئه‌و ژنه به‌م ڕێیه منداڵه‌كانی دوین بۆستنی تاوانباری دۆزییه‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك قسه‌كردن و خۆنزیككردنه‌وه و تێگه‌یاندنی منداڵه‌كان له بارودۆخه‌كه، توانی ڕازییان بكات دانی پێدا بنێن كه باوكیان ئه‌و كاره‌ی كردووه.
ئه‌مه‌ش وای كرد، دوای 38 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كوشتنه‌كه‌دا، بكوژی براكه‌ی و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و بیگه‌یه‌نێته گرتووخانه كه چه‌ند ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ ده‌بوو له‌وێ بێت.