ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ یەكەم گۆڵی لە یۆڤێنتۆس تۆمار كرد

:: AM:10:20:13/08/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یەكەم گۆڵی لەگەڵ یانە نوێیەكەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تۆمار كرد.

دوێنێ یەكشەم تیپی یەكەمی یانەی یۆڤێنتۆس یارییەكی هەڤاڵینی لەگەڵ تیپی دووەمی خۆی ئەنجام دا و تێیدا رۆناڵدۆ دوای تێپەڕبوونی 8 خولەك گۆڵی یەكەمی یارییەكەی تۆمار كرد، تيپی یەکەمی یانەکە بە 5 گۆڵی خاوێن یارییەکەی بردەوە.

بڕیارە رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ یانە نوێیەكەی رۆژی یەكشەمی داهاتوو یەكەم یاری فەرمی خۆی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ئەنجام بدات كاتێك لە گەڕی یەكەمی خولی ئیتاڵیا رووبەڕووی یانەی كییڤۆ ڤیرۆنا دەبێتەوە.

رۆناڵدۆ مانگی رابردوو لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 12 ملیۆن یۆرۆی تر بە تێچووی گرێبەستەكەی پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م