ریال مەدرید دەستەوارە زەبەلاحەکە پێشكەش بە چێڵسی دەكات

:: AM:11:37:13/08/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی لە چەند سەعاتی داهاتوودا بەفەرمی دەستەوارەیەك پێشكەش بە یانەی چێڵسیی ئینگلیزی بكات سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی.

رۆژنامەی (دەیلی ئیكسپرێس)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یانەی ریال مەدرید لەم ماوەیەی كە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان ماوە هەموو توانایەكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ هازارد تا شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی پڕ بكاتەوە كە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.

بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی ریال مەدرید ئامادەكاری كردووە دەستەوارەیەكی زەبەلاح بە بەهای 220 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە یانەی چێڵسی بكات بۆ رازیبوون لە دەستبەرداربوونی هازارد.

رۆژنامەكە هەروەها ئاشكرای كرد كە بەرپرسە گەورەكانی یانەی ریال مەدرید لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی پلانێكی تۆكمە دابڕێژن تا لەم ماوەیەی گواستنەوەی هاوینە ماوە گرێبەستی هازارد بەدەست بێنن.

جێی باسە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی نایابی ئینگلیزی رۆژی پێنجشەمی رابردوو تەواو بووە، بەڵام لە ئیسپانیا تا كۆتایی مانگ بەردەوام دەبێت و یانەی ریال مەدریدیش دەتوانێ تا ئەم ماوەیە گرێبەستی هازارد بەدەست بێنێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م