له‌ناو ماده پاككه‌ره‌وه‌كاندا، سابوونی ڕه‌قی شاری حه‌له‌بی سووریا، به پڕ به‌كارهێنه‌رترین ماده داده‌نرێت لای دهۆكییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه هه‌ر ده‌ستیان له به‌كارهێنانی هه‌ڵنه‌گرتووه و به باشترینی داده‌نێن.
سیپان عه‌بدولخالق به‌ساڵاچوویه‌كی شاری دهۆكه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه سابوونی ڕه‌قی تاكه سابوونه كه له پێش ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێسته‌ش كڕیار و به‌كارهێنه‌رێكی ئێجگار زۆری هه‌یه.
له دیمانه‌یه‌كدا ئه‌و هاووڵاتییه به "وشه"ی گوت: "جاران سابوونی ڕه‌قی به‌وپه‌ڕی متمانه‌وه به‌كار ده‌هات و بازرگانان له شاری حه‌له‌بی سووریاوه ده‌یان هێنا، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ری هه‌ر ماوه، به‌ڵام زیاتر پیره‌كانن، ده‌نا گه‌نجه‌كان هه‌ر بۆ جلشووشتن و هه‌ندێك شتی تر به‌كاری ده‌هێنن".
بارزان لوقمان نوێنه‌ری فرۆشتنی سابوونی ڕه‌قی ناسراو به سابوونی حه‌له‌ب له شاری دهۆك، به "وشه"ی گوت: "ماوه‌ی حه‌وت ساڵه بازرگانی به سابوونی ڕه‌قییه‌وه ده‌كه‌ین، تا ئێسته چه‌ندان گۆڕانكاریی تێدا كراوه كه ته‌نیا له شاره‌كانی دهۆك، سلێمانی و هه‌ولێر زیاتر له 20 جۆری هه‌یه".
به‌شێكی زۆری به‌كارهێنه‌رانی سابوونی ڕه‌قی له هاووڵاتییه به‌ساڵاچووه‌كان و به‌تایبه‌ت پیره‌ژنه‌كانن، چونكه یارمه‌تیده‌ره بۆ بۆنخۆشكردنی جه‌سته و پاراستنی قژیان.
ئێسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووریا كه‌وتووه‌ته ناو ململانێی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان، به‌شێك له كارگه‌كانی دروستكردنی ئه‌و سابوونه بۆ توركیا، لبنان و وڵاته‌كانی تر گوازراونه‌ته‌وه، بۆیه بازرگانییه‌كه له نێوان كوردستان و سووریا نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگانه پێنج ملیۆن تۆنی لێ ده‌هێنرێت.
به‌پێی داتاكانی بریكاری فرۆشتنی سابوونی حه‌له‌ب، له سنووری پارێزگای دهۆك به گشتی و سه‌نته‌ری شاری دهۆك به تایبه‌تی، نزیكه‌ی 15 دووكانی تایبه‌ت به فرۆشتنی سابوونی ڕه‌قی هه‌یه و كرین و فرۆشتنی پێوه ده‌كه‌ن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری