ئەوەی مامەڵە بەو دەرمانە بكات سزا دەدرێت

:: PM:12:28:13/08/2018 ‌
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرمانی ساختە و كوالیتی خراپ، بەشی چاودێریی بازاڕ دەستی بەسەر دەرمانی Plavix بە ژمارەی باچ (batch no: 6A541)دا گرت ئاگەداری دەرمانفرۆشانیش دەكاتەوە ئەوەی مامەڵی پێوە بكات سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 13ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەم دەرمانە (Plavix) چەند نموونەیەكی بۆ بەشی تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هاتە ناردن، لە ئەنجامدا پشكنینەكان دەریانخست كە وا دەرمانی ناوبراو ساختەیە. 

ئاماژە دراوە ئەمە لەكاتێكدایە بەشی چاودێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان پێشتر دەستی بەسەر دەرمانی plavix ـی ساختە بە ژمارەی باج ( Batch no: 5A635) دا گرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوا لە سەرجەم كۆگاكانی دەرمان و دەرمانخانەكان دەكات هاوكاریان بن و بەهیچ شێوەیەك مامەڵە بەم  دەرمانەوە نەكەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەكرێنەوە.

لە كۆتایی هەواڵەكە هاتووە، هاووڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە كە دەرمانی Plavix بە ژمارەی باج ( Batch no: 6A541) لە بازاڕ نەكڕن و تەنیا ئەو دەرمانانە بكڕن كە ستیكەری كوالیتی كۆنتڕۆڵی لەسەرە. هەروەها لە كاتی بینینی ئەم دەرمانە بەم ژمارە باجە لەهەر شوێنێك، بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئاگادار بكەنەوە.




وشە - رامیار جەواد