لە ڕووی پزیشكییەوە خەنە چی لە قژ دەكات

:: PM:02:29:13/08/2018 ‌
ئەگەر بتەوێت ڕەنگی قژت بگۆریت بە بێ‌ ئەوەی زیان بە تاڵەكانی قژت بگات یان كار لە پێستی سەرت بكات، ئەوا خەنە باشترین ڕووەكە بۆ ڕەنگكردنی قژ بەكاردەهێنرێت بەكارهێنەرێكی زۆری هەیە پێستی سەر بە دروستی دەهێڵێتەوە و قژ بەهێز دەكات.

خەنە یەكێكە لەو ڕووەكانەی بۆ ڕەنگكردنی قژ بەكاردەهێنرێت بە تایبەتی لە هیندستان چەندان سەدەیە لە لایەن خانمانەوە بەكاردەهێنرێت وەكو بەهێزكەرێكی قژ، خۆراك پێدانی ڕەگی مووەكان، چەندان گرفت و نەخۆشی قژ و پێستی سەر چارەسەر دەكات.

یەكەم: بەكارهێنانی بۆ ڕەنگكردنی قژ و گەشەكردنی قژ، بەشێوەیەكی گشتی خەنە بەكاردەهێنرێت بۆ ڕەنگكردنی قژ و گەشەكردنی قژ، دەتوانرێت لەگەڵ زەیتی سروشتی تێكەڵ بكرێت، بۆ ئەوەی سوودێكی زیاتی هەبێت.

250 مل زەیتی كونجی گەرم بكە، پاشان 5 كوپ خەنەی بۆ زیاد بكە و بەجێی بهێڵە بۆ ماوەی 5 بۆ 6 خولەك ،پاشان ئەو زەیتوت و خەنەیەی كە ئامادەت كردووە دەتوانیت  هەفتەی 2 بۆ 3 جار بۆ قژت بەكاری بهێنیت.

دووەم: ڕێ لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت، خەنە لەگەڵ زەیتی خەردەل چارەسەرێكی نایابە بۆ ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ، 250 میلیتر ڕۆنی خەردەل گەرم بكە، كەمێك خەنەی بۆ زیاد بكە پاشان بەیەكەوە بیانكوڵێنە و دواتر خەنەكە وەكو كرێمێك بەكاربهێنە و پێستی سەرتی پێ‌ بشێلە، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ جار لە هەفتەیەك ئەم كارە دووبارە بكەرەوە.

سێیەم: بەكارهێنانی خەنە بۆ خاوكردنەوەی قژ، خەنە دەتوانرێت بۆ خاوكردنەوەی قژ و بریقەداركردنی قژ بەكاربهێنرێت، كەمێك چا بكوڵێنە  پاشان ساردی بكەرەوە و دواتر كەمێك خەنەی بۆ زیاد بكە تا دەبێت بە گیراوەیەكی تووند، سێ كەوچك ئاوی لیمۆی تێبكە و دوای 30 خولەك دوو كەوچك ماستی بۆ زیاد بكە و بە باشی تێكەڵی بكە و بۆ قژت بەكاری بهێنە و دواتر بە ئاو شامپۆیەكی سوك قژت بشۆ.

چوارەم: بۆیەی سروشتی بۆ قژ، ئەگەر بێزار بوویت لە بەكارهێنانی ئەو ماددە كیمیایانەی بۆ ڕەنگكردنی قژ بەكاردەهێنرێت، ئەوا خەنە بەكاربهێنە، چونكە سروشتیە و زیان بە تاڵەكانی قژ ناگەیەنێت، دەتوانیت هێلكەیەك لەگەڵ هەنگوین زیاد بكەیت بۆ هاڕاوەی ئەو خەنەیەی كە دەتەوێت بەكاری بهێنیت، باشترە بە درێژایی رۆژ بە قژتان بمێنێتەوە، بۆ ئەوی ڕەنگەكەی سروشتی دەربكەوێت پاشان یارمەتی دەردانی بڕێكی زۆر چەوری پێستی سەر دەدات، بەمەیش ڕێ لە وشكبوونەوەی پێستی سەر دەگرێت.


وشە - ئاوات ئازاد