دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر سزای قوڕس بۆ ده‌رهێنانی زێڕ له لایه‌ن تاكه‌كانه‌وه دانرابوو، ئێسته له ڕووسیا هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت زێڕ بدۆزێته‌وه و هه‌ڵیگرێت بۆ خۆی، حكوومه‌تیش هیچ سزایه‌كی نادات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر سزای گرتن و پێبژێری پاره بۆ ئه‌و كه‌سانه دانرابوو كه زێڕیان له كانی زێڕه‌كان ده‌رده‌كرد و بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرت، هه‌روه‌ها له لایه‌ن یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌كوژران، ئێسته هه‌موو سزایه‌ك هه‌ڵگیراوه و هاووڵاتییان له ڕووسیا ئازادن له‌وه‌ی چۆن و كه‌ی بیانه‌وێت زێڕ ده‌ربێنن و بۆ خۆیانی هه‌ڵگرن.
ماڵپه‌ڕی
RT بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی ڕووسیا ئێسته ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه، هه‌موو هاووڵاتییه‌ك ده‌توانێت سه‌ردانی كانی زێڕه‌كان بكات، ته‌نیا چه‌ند مه‌رجێكی بچووك بۆ زێڕ دهركردنهكانیان دانراوه.
مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌وه‌ی، هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بچێته كانی زێڕه‌كان به مه‌به‌ستی زێڕ ده‌ركردن سه‌ردانی بكات، ده‌بێت زووتر مۆڵه‌تی ئه‌و سه‌ردانه وه‌ربگرێت، واته مۆڵه‌تی فه‌رمی زێڕ هه‌ڵكۆڵین ده‌ربكات.
یاسایه‌كی تریش هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا ده‌توانێت 0.15 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌سكاری بكات و مافی نزیكبوونه‌وه له شوێنه‌كانی تری نییه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا، نابێت له 10 كیلۆ زیاتر زێڕ ده‌ربێنێت، ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن زێڕی زیاتر ده‌ربكه‌ن كه مۆڵه‌تی زێڕ ههڵكۆڵینهكهیان له پێنج ساڵ كۆنتر بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی شوێنه ساده‌كانی كانی زێڕه‌كان ده‌كه‌ن، ده‌توانن مۆڵه‌تیان پێ نه‌بێت و زێڕه‌كه‌ش هه‌ڵگرنه‌وه، به‌ڵام به گشتی گه‌شتیاران كاتێكی وایان نییه كه بڕۆن زێڕ ده‌ربێنن.