نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به باوترین جۆره‌كانی نه‌خۆشی داده‌نرێت له دنیادا كه نزیكه‌ی %43ی خه‌ڵكی دنیا تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان رۆژانه بۆ چاره‌سه‌رێكی باش و سروشتی ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
reallivingnutrition" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له باشترین جۆری گۆشتی ماسی ده‌كات كه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سرووشتی داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشیی دڵ و گوتوویه‌تی، خواردنی گۆشتی ماسی توونه یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ری سروشتی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕزگاربوون له چه‌ڵته‌ی دڵ.
ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌كانی "پۆتاسیۆم و سلینیۆم و ئۆمێگا سێ" و ڤیتامین B كه ئه‌م جۆره مادانه مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ناهێڵن و په‌ستانی به‌رزی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن و كۆلسترۆڵی خوێنیش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌ته‌واوه‌تی دڵ ده‌پارێزێت له جه‌ڵته و نه‌خۆشییه‌كانی تر.
پزیشكان ئه‌وه‌یشان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ماسی توونه پێویسته هه‌فته‌ی یه‌كجار بخورێت و زیاده‌ڕه‌وی تێدا نه‌كرێت، چونكه ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست خواردت ئه‌وا رێژه‌یه‌كی زۆر له چه‌وری نه‌تواوه له جه‌سته‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه و تووشی هه‌وكردن ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی هه‌فتانه بیخۆی، ئه‌وا سوودێكی یه‌كجار زۆری ده‌بێت بۆ دڵ.