دینا خانمه گۆرانیبێژ له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی به هاوكاریی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر چه‌ند به‌رهه‌مێك بڵاو بكاته‌وه، ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته‌یش یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی خۆی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆ له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرای كردووه كه گۆرانبێژ و هونه‌رمه‌ند دكتۆره به‌ڵقیس به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه دونیای هونه‌ر و یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی ئاماده‌یه.
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆره به‌ڵقیس گرتووه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "باسی تۆ نوێترین به‌رهه‌می دكتۆره به‌لقیس، ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر، پیرۆزه دكتۆره گیان یاخوا ته‌مه‌ن درێژ بی".
دكتۆره به‌ڵقیس كه پێشتر له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌رنامه‌ی هه‌بوو، ماوه‌یه‌كی زۆره له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتووه، دوا هه‌مین به‌رهه‌میشی له بواری گۆرانی گووتن به‌ناوی "حه‌مه گیان" بووه، كه ده‌نگۆیه‌كی زۆرى دروست كرد.
به‌ڵقیس دۆسكی ساڵی 1953 له‌دایكبووه و له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه ده‌ستی كردووه به كاری هونه‌ری و ساڵانێكی زۆر له به‌غدا ژیاوه، ماوه‌ی حه‌وت ساڵه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئێسته مامۆستای كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێره.