له نوێترین ئه‌پده‌یتی وه‌تسئاپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ زیادبووه كه ده‌توانیت له ڕێیه‌وه به‌شێوازێكی ئاسانتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ێك كه‌سدا قسه له یه‌ك كاتی دیاریكراودا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی ئاپی واتس‌ئاپ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه كه له نوێترین ئه‌پده‌یتدا ئاپی واتس‌ئاپ تایبه‌تمه‌ندی گرووپ كۆڵی چوار كه‌سی زیاد كرد بۆ هاتووه كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌وه ده‌توانی له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیاریكراودا له یه‌ك كاتدا قسه بكه‌ی له‌ڕێی كامێراوه "ڤیدیۆیی" یان له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئه‌پده‌یته ئێسته به‌رده‌سته بۆ هه‌ردوو سیسته‌می یه‌ندرۆید و IOS و ده‌توانیت سوودی لێوه‌رگریت و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت یان خێزانه‌كه‌تدا له یه‌ك كاتی دیاریكراودا په‌یوه‌ندی بكه‌ی.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كاردێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوندیه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ندی كردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.