دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر هاوڕێیه‌تی نزیك له نێوان وائیل كه‌فووری و ئیلیسادا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌وادارانیان گومانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان لێ كردن، پێوه‌ندییه‌كه‌یان به هۆكارێكی نادیار نه‌ما و وه‌ك دوو بێگانه‌یان لێ هات، ته‌نانه‌ت وائیل هاوخه‌می بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئیلیسا ده‌رنه‌بڕی.
هه‌وادارانی ئیلیسا به‌رده‌وام به دوای ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌گه‌ڕان كه هاوخه‌می خۆیان بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئیلیسا ده‌ربڕیوه و به وشه‌یه‌كیش بێت پۆستیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كردووه.
به‌ڵام وائیل كه‌فووری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر نزیكترین هاوڕێی ئیلیسا بوو، هیچ پۆست یان ستۆرییهكیشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ ئیلیسا نه‌كرد، به‌مه‌ش له‌ناو میدیاكاندا زۆر بێخه‌م ده‌بینرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وائیل ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێ: "خوای گه‌وره بتپارێزێت، هیوای خۆشبه‌ختی و ئاسووده‌ییت بۆ ده‌خوازم، ئیلیسا فێری كردین ژیان ده‌بێت به تاڵی و شیرینه‌كانییه‌وه به‌ڕێ بكه‌ین و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بین".
دوای ئه‌وه‌ش ئاشكرای كرد، كه له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئیلیسا، تووشی خه‌مباری بووه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژماره‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه كردووه و هه‌واڵی پرسیوه، بۆیه به گرنگی نه‌زانیوه پۆستی بۆ بكات یان نا.