لە یارییەكی خولی تۆپی پێی ئافرەتانی ئەرجەنتیندا بووە شەڕ و بەهۆیەوە چوار یاریزان زامداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.
راهێنەری تیپی ئافرەتانی لیبرتاد بەهۆی دەركردنی یاریزانێكییەوە بەهۆی كارتی سوورەوە لەگەڵ راهێنەری یانەی یونیڤەرستاریۆ دەبێتە كێشەیان و دواتریش لە دەرەوەی سیمی یاریگە لەگەڵ چەند ئافرەتێكی تیپی بەرامبەر دەوەدەو دەكەن و بەهۆیەوە شەڕ لەنێوان یاریزانانی هەردوو تیپ دروست دەبێت.
رۆژنامەكانی ئەرجەنتین ئاشكرایان كرد، راهێنەرەكەی یانەی لیبرتاد دوای وەرگرتنی كارتی سووری یایزانەكەیەوە چەند وشەیەكی نەشیاوی ئاراستەی راهێنەری یانەی یونیڤەرستاریۆ كردووە و دواتریش بەهەمانشێوە رووی لە یاریزانانی تیپی بەرامبەر كردووە و وشەی نەشیاوی ئاراستەكردوون، ئەمە وای كردووە شەڕ و ئاژاوەكە دروست بكات كە بەهۆیەوە چوار یاریزانی یانەی لیبرتاد بەسەختی برینداربوونەوە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون.