پارتی گۆڕانكاری حزبی لە كەركووك كرد

:: AM:10:39:14/08/2018 ‌
پارتی دیموكراتی كوردستان گۆڕانكاری نوێی ئەنجام دا لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیان و كەمال كەركووكی بوو بە بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی كەركووك.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی ئاب، بەشێوەیەكی فەرمی كەمال كەركووكی لە پۆستی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستبەكار بوو.

لە رێوڕەسمی گۆڕانكارییەكە رێز لە سەڵاح دەلۆ گیرا كە لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركووك و گەرمیان لە ئەستۆ بوو.

دوێنێش كەمال كەركووكی بەرپرسی میحوەری خۆرئاوای كەركووك لەدوای ڕادەستكردنی پۆستەكەی بە نووری حەمەعەلی گوتی، ئەو ئاڵوگۆڕە لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕەكانی پارتییە و من لە هەر كوێ‌ بم پێشمەرگەی كوردستانم.

نووری حەمەعەلی ئەندامی سەركرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ماوەی چەند ساڵێكیش لە دژی داعش لە ڕیزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بووە بە بەرپرسی ئەو میحوەرە.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو باڵێكی سەربازی یەكێتی، پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری پردێ‌ ڕێی لە هاتنە پێشەوەی هێزی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گرت.
 



وشە - رامیار جەواد