سەرجەم پارێزەرانی سلێمانی سبەی لە دادگا بن

:: PM:01:04:14/08/2018 ‌
سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئاگەداری سەرجەم پارێزەرانی سنووری شاری سلێمانی دەكاتەوە سبەی لە دادگا تێهەڵچوونەوەی سلێمانی ئامادە بن.

ئەمڕۆ سێشەم 14تی ئاب، بەپێی ئاگەدارییەكی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری پارێزەرانی سلێمانی دەكەینەوە، بەیانی چوارشەم رێكەوتی 2018/8/15 سەعات 11ی بەیانی لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بن.

لە بەشێكی ئاگەدارییەكە هاتووە، پارێزەران لە باڵەخانەی (كۆشكی دادی سلێمانی) ئامادەیییان هەبێت سەرۆكی تازەی دادگای تێهەڵچوونەوە دادوەر جاسم جەبار، كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ پارێزەران ساز دەكات.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكەدا ئاشكرا كراوە كۆبوونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی كێشە و كاروباری پارێزەران و دادگاكانە و داوا لە گشت پارێزەرانیش دەكەین، لە كات و شوێنی دیاریكراو ئامادە بن و تێبینی و سەرنج و پێشنیارەكانیان بخەنەڕوو.

سەندیكای پارێزەرانی كورستان ڕێكخراوێكی ناحكوومییە بەمەبەستی پاڵپشتی و پارێزگاریكردن لە مافی پارێزەر دامەزراوە و بڕیاریشە لە یەكی تشرینی یەكەم كۆنگرە ببەستێت كە ماوەكە تەواو بووە.




وشە - رامیار جەواد