دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كچه هونه‌رمه‌ندێكی جزیری، عه‌زیز وه‌یسی ڕوونكردنه‌وه‌ی بۆ "وشه" دا.
ئێسته عه‌زیز وه‌یسی سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی دوو گۆرانی نوێیه، یه‌كێكیان به‌ته‌نیایه و ئه‌وی تر له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه گۆرانیبێژه‌یه كه وێنه‌كانی له‌گه‌ڵیدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌زیز وه‌یسی گۆرانیبێژی میلی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا به "وشه"ی گوت: "ئه‌م ماوه‌یه خه‌ریكی كارم بۆ دوو گۆرانی، یه‌كێكیان گۆرانیی "شه‌مامێ"یه كه فۆلكلۆره و به‌ته‌نیا گوتوومه، به جوانترین شێوه كاری كلیپی بۆ كراوه، ئه‌وی تریش دوێته و له‌گه‌ڵ دلبه‌ر جزیری گوتوومه".
زیاتر گوتی: "عادل ناوی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه له‌گه‌ڵ دلبه‌ر گوتوومه، ئه‌و له ئه‌وروپا به‌شی خۆی تۆمار كردووه، منیش له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌رجه‌م كاره‌كانیمان ته‌واو كردووه، هه‌موو شتێكی ئاماده كراوه و له جه‌ژندا پێشكه‌شی هه‌وادارانمی ده‌كه‌م و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
دلبه‌ر جزیری خه‌ڵكی جه‌زیره‌ی باكوری كوردستانه، ساڵانێكه له ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می گۆرانی و كلیپه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی