ژنێكی ڕووسی كچه تاقانه‌كه‌ی به ته‌ور كوشت و هه‌ڵات، كاتێكیش ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، هۆكارێكی زۆر بێمانای كرد به پاساوی تاوانه‌كه‌ی.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ژنێكی رووسی به ناوی تاتیانا دیگرمیندنزی ته‌مه‌ن 49 ساڵ، تاوانێكی قێزه‌ونی به‌رانبه‌ر كچه‌كه‌ی ئه‌نجام دا و هه‌ڵات، به‌ڵام دواتر له لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه گیرا و گه‌ڕێنرایه‌وه شاره‌كه‌ی خۆی.
ئه‌و ژنه ددانی پێدا نا، به‌یانییه‌كی زوو هه‌ستا، كاتێك بینی كچه 18 ساڵانه‌كه‌ی هێشتا خه‌وتووه، به ته‌ورێك چووه سه‌ر ملی هه‌موو گیانی له‌ت كرد، هۆكاری ئه‌مه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گوایه كچه‌كه‌ی زۆر له‌گه‌ڵی گوتووه و زێده‌ڕۆیی له قسه‌كردن و به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی دایكی‌دا كردووه.
كاتێك ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام دابوو، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵاتبوو، برای ئه‌و كچه‌ش له ده‌ره‌وه بووه و دوای ماوه‌یه‌ك له تاوانه‌كه هاتووه‌ته‌وه، خوشكه‌كه‌ی به‌و شێوه‌یه بینیوه، ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به فریاكه‌وتن كردووه.
به‌ڵام دایكه‌كه زۆر خراپ كچه‌كه‌ی بریندار كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر له زووه‌وه پزیشكه‌كان ئاشكرایان كرد كه كچه‌كه مردووه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌موو خوێنه زۆره كه لێی ڕۆیشتبوو.