داریۆ سكۆدری ئیتاڵی و یاریزانی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆ یەكەمجار گەڕایەوە نێو یاریگە دوای ئەوەی تووشی مەترسیدارترین پێكان لە مێژووی تۆپی پێدا ببووەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 2 ساڵ لە یاریكردن دابڕابوو.
سكۆدری لە ئەیلوولی 2016 لە كاتی بەشداریكردنی لە یەكێك لە یارییەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە ئاستی لاوان تووشی شكانی تەواوی قاچی هاتبوو كە بە مەترسیدارترین پێكان لە مێژووی تۆپی پێدا دانرابوو.
یاریزانەكە بۆ ماوەی 700 رۆژ بەتەواوی لە یاریكردن دابڕابوو و لەو ماوەیەشدا 9 نەشتەرگەری قاچی بۆ ئەنجامدرابوو.
سكۆدری دوێنێ سێشەم لە یارییەكی هەڤاڵینی تیپی دووەمی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند بەرامبەر یانەی ئێس ڤی لۆنەر بۆ یەكەمجار چەند خولەكێك و بەشێوەی یەدەگ دەستی بە یاریكردن كردەوە.
دوای ئەنجامدانی یارییەكەش، سكۆدری لە سۆشیال میدیا بڵاوی كردبووەوە كە دوای ماوەیەكی زۆر لە دووركەوتنەوە بۆ یەكەمجار گەڕاوەتەوە ناو یاریگە و هەروەها سوپاسی سەرجەم ئەو پزیشكانەشی كردبوو كە هاوكارییان كرد بۆ چاكبوونە.