ئەو ئەستێرانەی پشتیان لە هۆڵیوود کرد

:: AM:11:35:15/08/2018 ‌

زۆرن ئەوانەی بەهرەیەکی هونەرییان هەیە و خەون بەوە دەبینن خۆیان لە دنیای هۆڵیوود ببیننەوە و ببنە خاوەنی ملیۆنان دۆلار. بەڵام سەیروسەمەرە لەوەدایە هەندێک ئەستێرەی ناوداری هۆڵیوودن و بۆ کارێکی ئاسایی پشت لەو دنیایە دەکەن. بۆیە پێگەی هونەریی "فەرفیش" کورتە راپۆرتێکی لەوبارەیەوە بڵاو کردووەتەوە و چەند نموونەیەکی هێناوەتەوە.

جینا دیفیس کە ئەکتەرێکی ناوداری ئەمەریکی و دنیای هۆڵیوود بوو و هاوکات نووسەریشە، بەڵام وازی لە هۆڵیوود هێنا و ئێستە تەنیا چالاکێکی کۆمەڵایەتییە، پەیمانگەیەکی بەناوی خۆی کردووەتەوە و بایەخ بەو چالاکییانە دەدات کە هەوڵن بۆ پێشکەوتنی ژنان لە هەموو بوارەکاندا.

جاک گلیسۆن کە ئەویش ئەکتەر بوو و لە دنیای هۆڵیوود و ناوێکی دیار بوو. لە دیمانەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رای گەیاند کە خولیای لەسەر خوێندنە و ئیتر واز لە نواندن دێنێت، ئێستە وەک قوتابی خەریکی خوێندنە.

دانیکا ماکیلار خاتوونە ئەکتەرێکی ناودار بوو، لە ناکاودا بڕیاری وازهێنانی لە نواندن دا و خولیای کەوتە سەر خوێندن، بۆیە زانستە بیرکارییەکانی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا خوێند و دواتر بە پلەی نایاب تەواوی کرد. بەڵام تا ئێستە نەگەڕاوەتەوە بۆ نواندن.

جۆناسان بینیت کە ئەستێرەیەکی زۆر ناوداری هۆڵیوود بوو و خاوەنی چەندان فیلمی ئەکشنە، ئەویش لەناکاودا پشتی لە هۆڵیوود کرد و خولیای کەوتە سەر راهێنانی وەرزشی، ئێستەیش وەک راهێنەر کاری وەرزشی دەکات.

کێرک کامیرۆن، ئەویش لە کۆتاکانی هەشتاکان ناوێکی زۆر دیاری هۆڵیوود بوو، ئەویش وازی لە هۆڵیوود هێنا، لەوکاتەوە و تا ئێستە خەریکی بانگەوازە بۆ ئاینی مەسیحی.












وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د