رێژەی جیابوونەوە دادەبەزێت

:: PM:12:55:15/08/2018 ‌
بەپێی ئامارێكی دادگای هەڵەبجە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا 92 جیابوونەوە تۆمار كراوە، ئەمەش بە پێی ئاماری ئەو دادگایە ڕێژەكە كەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی ئاب، ئاری ئەنوەر لێپرسراوی بەشی ئامار لە دادگای بەرایی هەڵەبجە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، لە كۆی ژمارەی هاوسەرگیریی لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، 366 حاڵەت بووە و 92 جیابوونەوەش تۆمار كراوە  و ئەوەش دەری دەخات رێژەی جیابوونەوە بریتییە لە 25%.

لێپرسراوی بەشی ئامار لە دادگای بەرایی هەڵەبجە گوتی، لە شەش مانگی یەكەمی‌ ساڵی‌ پار، 831 هاوسەرگیری و 290 جیابوونەوە هەبووە، كە بە رێژە دەكاتە 34% ئەمەش نیشان دەدات ڕێژەكە كەمی كردووە.

ئاماژەی دا، شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2016 ڕێژەی هاوسەرگیریی 726 بووە، 245 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە كە رێژەی جیابوونەوە دەكاتە 33%.

بەهۆی تەنگژەی دارایی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان بەرز بووەوە، ئەمەش هاووڵاتییانی نیگەران كردبوو بە تایبەت لە ساڵی 2015 و 2016 كە زۆرترین ڕێژەی جیابوونەوە تۆمار كرا.



وشە - رامیار جەواد