زەیتی زەیتوون هەمیشە بە گەنجی دەتانهێڵێتەوە

:: PM:03:42:15/08/2018 ‌
زەیتی زەیتوون سەرەتا لە ناوچەی دەریایی سپی و ئێستە لەو ناوچەیە بەرهەم دەهێنرێت، چەوریەكی شلە لە زەیتوونەوە دەردەهێنرێت، بەشێوەی فشارخستنەسەر دەنكە زەیتونەكان بڕێكی زۆر ترشی چەوری تێدایە، مێژوویەكی دێرینی هەیە لە رووی بەكارهێنانەوە، میسڕییە كۆنەكان بۆ پێست وەك نەرمكەرەوە و پاككەرەوە بەكاریان هێناوە و دەیشتوانی هەمیشە وا بكات گەنج دەربكەون.
 
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  A وE  و یارمەتی شێداركردنەوەی پێست دەدات ، لاستیكی پێست زیاد دەكات و نەرمی دەكاتەوە، ئەمەش وادەكات گەنجتر دەربكەویت، یارمەتی خانەكانی پێست دەدات كە بە تەندروستی بمێنێتەوە، گرنگترین سوودەكانیشی بۆ پێست ئەمانەی خوارەوەن.

یەكەم: گەرماوی زەیتی زەیتوون، ئەگەر بتەوێت گەرماوی زەیتی زەیتوون ئامادە بكەیت، پێویستە پێنج كەوچك زەیتی زەیتوونی سروشتی بكەیتە ئەو بانیۆیەی كە پڕت كردووە لە ئاو یان دەتوانیت پێش خۆشووشتن لە شت بەزەیتی زەیتون بشێلیت و پاشان لە بانیۆكەدا لەشت نووقم بكە دواتر بە دەستت زەیتە زیادەكە لاببە.
ئەم كردارە یارمەتی نەرمكردنەوەی لەش دەدات و پێست لە زیان دەپاریزێت.زەییی زەیتوون سێ‌ دژە ئۆكسیدی سەرەكی تێدایە پێست لە پیربوون دەپارێزێت و ڤیتامین E تێدایە كە دژە پیربوونە بەشێوەیەكی گشتی یارمەتی نەرمكردنی پێست دەدات و پێست دەپارێزێت دژی ڕووناكی سەروو وەنەوشەیی.

دووەم: زەیتی زەیتوون وەكو كرێمی چاو بەكاربهێنە، پێویستە كەمێك زەیتی زەیتوون لە دەفرێكدا دابنێیت بۆ ماوەی نزیكەی دوو سەعات، پاشان بە نەرمی و بە هێواشی ژێرچاوەكانتی پێ بشێلە لەپێش نووستن یان لە بەیانیاندا  خەتی تەمەن لە ژێر چاوەكان كەم دەكاتەوە و پێست ناسك  دەكاتەوە بە تایبەتی لە دەروبەری چاوەكان.

سێیەم: زەیتی زەیتوون وەكو ماسكێك بۆ دەموچاو، ئەم ماسكە پێویستی بە زەردێنەی هێلكەیەك دەبێت لەگەڵ یەك كەوچك زەیتی زەیتوون، ئەگەر بتەوێت دەتوانیت كەوچكێكی چا ئاوی لیمۆی بۆ زیاد بكەیت، زیادكردنی ئاوی لیمۆ تەنیا بۆ سپیكردنەوەی پێستە و لیمۆ دەوڵەمەندە بەدژەئۆكسید و بە تایبەتی ڤیتامین c. دواتر گیراوەكە بۆ پێست بەكاربهێنە بۆ ماوەی 10 خولەك بەجێی بهێڵە.
پاشان بەئاو بیشۆ باشترە سەرەتا بە ئاوی گەرم بشۆردرێت و پاشان بەئاوی سارد، چونكە ئاوی سارد یارمەتی بچوكبوونەوەی كونیلەكانی پێست دەدات. دەتوانرێت بۆ پێستی ئاسایی و پێستی وشك بەكاربهێنرێت.


وشە - ئاوات ئازاد