كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له‌مه‌ودوا رێ ده‌دات به به‌كارهێنه‌رانی كه له‌ڕێی مۆبایله‌وه كار به سیسته‌می ویندۆز بكه‌ی یان له‌ڕێی سیسته‌می ویندۆزه‌وه كار به مۆبایله‌كه‌ت بكه‌یت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین كاری مایكرۆسۆفت ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بۆ سیسته‌می "Windows 10" كارێكی جیاوازی ئه‌نجام دا، ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی مۆبایله‌كانی "ئه‌ندرۆید و IOS" به سیسته‌می كۆمپیوته‌رییه‌وه.
مایكرۆسۆفت ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كاره له‌ڕێی ئاپێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه ده‌توانیت له "Microsoft Store" ه‌وه داونڵهودی بكه‌یت، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئاپه‌كه به‌ناوی "Mirrors phone" ه‌وه‌یه و له سیستهمییهكانی "ئه‌ندرۆید و IOS" و "Windows 10"یشدا به‌رده‌سته كه ده‌توانیت له‌ڕیی ئه‌م ئاپه‌وه كاره‌كانی كۆمپیوته‌رت به مۆبایل ئه‌نجام بده‌یت.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا "MS-DOS"ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش "Windows XP"ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.