ستیڤانۆ له ‌به‌رانبه‌ر شكاندنی لووتی سوپاسی ڕۆناڵدۆ ده‌كات

:: AM:11:56:20/08/2018 ‌
دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاری نێوان یوڤنتوس و یانه‌ی چیڤۆ ڤیرۆنا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پرتوگالی له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزی چیڤۆ ڤیرۆنا "ستیڤانۆ سورینتینۆ" خۆیان به‌یه‌كدا كێشا بووه‌ هۆی شكانی لووتی گۆڵپارێزه‌كه‌ و له‌ به‌رانبه‌ر شكاندنی لووتیشی ستیڤانۆ سوپاسی ڕۆناڵدۆ ده‌كات.

دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه‌ی نێوان یوڤنتۆس و چیڤۆ ڤیرۆنا، كریستیانۆ ڕۆناڵد نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ستیڤانۆ سورینتینۆ كرد و هیوای خواست به‌ خێرایی چاك ببێته‌وه‌ و شیفای بۆ بێ و بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاكان.

 له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی كریستیانۆ سۆرینتینۆی 39 ساڵ و گۆڵپارێزی چیڤۆ ڤیرۆنا له‌ تویتێكدا وه‌ڵامی ڕۆناڵدۆی دایه‌وه‌ و نووسیویه‌تی، نامه‌ی پشتیوانیم له‌ ڕۆناڵدۆوه‌ پێگه‌یشت، سوپاس ئه‌ی ئه‌فسانه‌.

له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ كه‌ یوڤنتۆس به‌ سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو گۆڵ بردییه‌وه‌، ڕۆناڵد و ستیڤانۆ به‌خراپی به‌ریككه‌وتن، به‌وهۆیه‌وه‌ لووتی ستیڤانۆ تووشی شكان هاتوو و به‌ په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كرا.

سه‌ره‌تا ستیڤانۆ هۆشی نه‌ما، به‌ڵام دواتر هاوسه‌ره‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی له‌ نه‌خۆشخانه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و هاتووه‌ته‌وه‌ هۆش خۆی و ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.


وشە - باز ئه‌حمه‌د