له نێوان كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌فریقا ده‌ریای ناوه‌ڕاست "سپی" بوونی هه‌یه و هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه‌ی له‌یه‌كتر جیاكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له 1928 ئه‌ندازیارێكی ئه‌ڵمانی پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌شی حكوومه‌تی نازیییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی هیتله‌ر كرد، بۆ وشككردنی ده‌یاری ناوه‌ڕاست و له‌و ڕێیه‌وه ئه‌وروپا و ئه‌فریقا به‌یه‌كتر بگه‌یه‌نرێ، پرۆژه‌كه ناوی ئه‌تلانتروپا بوو و كیشوه‌ره نوێكه‌یش له پرۆژه‌كه ناوی ئیرۆئه‌فریكان بوو.
خه‌ونی به یه‌كه‌وه لكاندنی كیشوه‌ره‌كان له دێر زه‌مانه‌وه له هزر و بیری ده‌سه‌ڵاتداران بووه، ئه‌وان ویستوویانه جیهان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستنه‌وه و هاوشێوه‌ی گوندێكی لێ بكه‌ن، تا له هه‌موو شوێنێك گه‌شه‌سه‌ندوو و پێشكه‌وتوو بێ، به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه به‌ستنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌فریقا پێویستی به وشككردنی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوو، سه‌ره‌تا كه ئه‌ندازیاره‌كه بیرۆكه‌كه‌ی خسته‌ڕوو به مه‌حاڵ دانرا، دواتر خرایه‌وه به‌رباس و گرنگی پێ درا.
له 1928 ئه‌ندازیاری ئه‌ڵمانی "هێرمان زۆرگل" پرۆژه پێشنیازێكی خسته‌ڕوو به ناوی "
Atlantropa" به وردی پلان و به‌رنامه‌ی چۆنیه‌تیی وشككردنی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی تێدا خرابووه ڕوو، له‌و ڕێیه‌وه كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌فریقا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترانه‌وه و ناوی كیشوه‌ره به‌یه‌كه‌وه لكێنراوه‌كه‌یش به "ئیرۆئه‌فریكان" ناو نرا.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و پرۆژه‌یه له په‌رتووكی زۆرگل خرایه ڕوو، به‌ناوی پرۆژه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و بیابان، كورته‌كه‌ی پرۆژه‌كه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینییه‌وه كه كۆمه‌ڵێك به‌نداوی گه‌وره له گه‌رووی جه‌به‌ل تارق و ده‌رده‌نێل له نێوان سه‌قلییه و تونس بنیات بنێرن و له هه‌ریه‌كه‌یان وێستگه‌ی گه‌وره‌ی كارۆئاوی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با دروست ده‌كران، یه‌كه‌م به‌نداویش له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 35 كیلۆمه‌تر له نێوان مه‌غریب و ئیسپانیا دروست ده‌كرا، به‌وهۆیه‌وه گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق بوونی نه‌ده‌ما و ده‌بووه به‌نداوێكی گه‌وره.
به‌گشتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌كرا به دوو حه‌وزی گه‌وره و به‌نداوی له‌سه‌ر دروست ده‌كرا، كه به به‌شی ڕۆژئاو و ڕۆژهه‌ڵات ناوبراون، له ڕێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه 660.22 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه زه‌وی نوێ ده‌هاتنه دی و ده‌رده‌كه‌وتن و زۆرینه‌ی زه‌وییه‌كانیش له فڕه‌نساوه ده‌بوون.
به‌شێكی تری پرۆژه‌كه بریتی بوو له دروستكردنی به‌نداوێكی گه‌وره له ڕووباری كۆنگۆ و دروستكردنی ده‌ریایه‌ك له نێوان كۆنگۆر و چاد، به‌وشێوه‌یه كه‌شوهه‌وای ئه‌فریقا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا ده‌هات، به‌رده‌وام كه‌شوهه‌وایه‌كی مامناوه‌ندی ده‌بوو، ئه‌مه‌یش هه‌لێكی زێڕین بوو بۆ ڕزگاربوونی ئه‌وروپییه‌كان له سه‌رما و زستانی كیشوه‌ره‌كه‌ی خۆیان.
له نێوان مه‌غریب و ئیسپانیا له‌لایه‌كه‌وه و دوورگه‌ی سه‌قه‌لییه و توونس له لایه‌كی تره‌وه، دوو ڕێڕه‌وی گه‌وره‌ی وشكانی دروست ده‌كران و هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان لێ داده‌نرا، به‌وهۆیه‌وه هه‌رچی كانزای خامی ئه‌فریقا هه‌بوو به پلانێكی ورد و تۆكمه بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازرایه‌وه تا به ته‌واوی ئه‌وروپا پێش بكه‌وێ و ئابووری ئه‌وروپا هیچ كات نه‌له‌رزێ، به گشتی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا ده‌بوونه وابه‌ستی یه‌كتر و هێزێكی گه‌وره‌ی جیهان ده‌بوون، كه ده‌یانتوانی كێبه‌ركێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا و چین و ژاپۆن له ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه زۆر به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرا و خرایه به‌رنامه‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ندان ساڵ هیچی لێ جێبه‌جێ نه‌كرا.
د.ریكارد فیدال پسپۆر له زانكۆی كینگ له له‌نده‌ن له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، پرۆژه‌كه‌ی زۆرگل له سه‌رده‌می جه‌نگ و خوێناویبوونی ئه‌ورپا هاتنه دنیاوه، كه جه‌نگ بووه هۆی ماڵوێرانی و داته‌پینی ئابووری و تێكچوونی دۆخی سیاسی و ته‌ناهی، ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مێكی ئارام جێبه‌جێ بكرابووایه، بێگومان ڕێی له جه‌نگی دووه‌می جیهان ده‌گرت و هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه‌یش ده‌بوون به یه‌ك و چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ ئه‌وروپای سارد و ئه‌فریقای هه‌ژار و گه‌رم ده‌كرد.
له 2013 جارێكی تر ئه‌ندازیاریان و بیناساز و سیاسه‌تكار و ڕۆژنامه‌وانان له ئه‌وروپا ئه‌و پرۆژه‌یان خسته‌وه به‌رباس، به وردی خرایه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه و چه‌ند زانایه‌ك ده‌ستیان به كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌كه كرده‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان به گه‌وره‌ترین ڕێ هه‌ژمار كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له جیهان، چونكه به‌مشێوه‌یه دۆخی سیاسی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا به ته‌واوی جێگیر ده‌بوو، جیا له دیوه سیاسییه‌كه، له ڕووی وزه و ئابوورییه‌وه‌ش، ته‌واوی وزه‌ی دنیا ده‌كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپی و ئه‌فریقییه‌كان، هیچ وڵاتێكیش نه‌یده‌توانی هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی هه‌ردوو كیشوه‌ره‌كه بكات، چونكه به ته‌واوی وابه‌سته و گرێدراوی یه‌كتر ده‌بوون.
هه‌رچه‌نده پرۆژه‌كه بۆ مرۆڤ سوودی زۆری ده‌بوو، به‌ڵام بۆ گیانه‌وه‌رانی ئاوی جینۆسایدی گه‌وره و ترسناك ده‌بوو، جیا له‌وه‌یش ڕه‌نگه مه‌ترسی گه‌وره بخاته سه‌ر ئاو له ناوچه‌كه و باشووری ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و بیانبوونی زیاتر ببات، بۆیه ئه‌سته‌مه كارێكی له‌و شێوه‌یه هیچ كات بێته دی.