مووچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد و بەپێی بریارەكەیش مانگانە لەكاتێكی دیاریكراودا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی ئاب/ ئۆگەستس، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بڕیار دراوە كە لە هەموو پێنجی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت.
سەرچاوەكە دووپاتیشی كردەوە كە چیتر وەزارەتەكە خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕاناگەیەنێت، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم وەزارەت دەبێت مووچە وەربگرێت.
وەك ئەوەی سەرچاوەكە ئاماژەی پێ كرد، مانگانە گەنجینەكان ئەركیانە ڕۆژێك پێشتر فەرمانگە و وەزارەتەكان لە هاتنی مووچە ئاگادار بكەنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند و پێش جەژنی قوربانیش تەواوی دامەزراوەكانی كوردستان مووچەیان وەرگرت.
وشە -
سهرخێڵ هاشم