كچه‌كه‌ی به‌كۆی درامای مهمی ئالان، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به شێوه‌یه‌كی جیاواز دێته به‌رچاوی بینه‌ران و ڕۆڵی كچێكی عه‌ره‌ب له فیلمێكدا ده‌گێڕێت.
ئاواز ئه‌حمه‌د ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده‌یه كه له درامای مهمی ئالاندا به كچی به‌كۆ ناسرا، به‌شداری له فیلمێكی عێراقی كردووه و تێیدا وه‌ك كچه عه‌ره‌بێك ڕۆڵ ده‌گه‌ڕێت و به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كات.
له‌باره‌ی فیلمه‌كه‌وه ئاواز به "وشه"ی گوت: "فیلمه‌كه هه‌موو شتێكی ته‌واو بووه و له قۆناغی مۆنتاجدایه، دواتر به‌شداری فێستیڤاڵه‌كان ده‌كات و دێته به‌رچاوی بینه‌ران".
فیلمه‌كه به ناوی "ماڵئاوا مووسڵ.. له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیم" كراوه كه له ده‌رهێنانی قه‌حتان جه‌لیل، نواندنی ئێمانوێل تۆمی و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تره كه ئه‌م یه‌كه‌م جاریه‌تی به عه‌ره‌بی نواندن ده‌كات.
به‌شێكی زۆری فیلمه‌كه به زمانی ئینگلیزییه، به‌شه‌كانی تریش له عه‌ره‌بی عێراقی و كوردی پێك هاتووه كه له شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه.
ئه‌و فیلمه باس له ژیانی ئاواره‌بوونی په‌یامنێرێكی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقی ده‌كات كه له ئاواره‌یی له به‌ریتانیا به‌ته‌نیا ده‌ژی و ئاوات به‌وه‌وه ده‌خوازێ جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی.