گۆرانیبێژ ئەحمەد خەلیل نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی "تۆ شایەنی من نەبووی" لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى لە یووتیوب بڵاو کردەوە.
کلیپی "تۆ شایەنی من نەبووی"، تێکسته‌كه‌ى لەلایەن هێمن حەمیدەوە بۆ نوسراوە، ئاوازی هەرێم ساڵحە، زانیار کاروان کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە، هه‌روه‌ها ئەڕەینجمێنتی کۆشیار شێرکۆیە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.
ئەحمەد خەلیل یەكێكە لەو گۆرانیبێژە ناسراوانه‌ى كه له كوردستان هەوادارێكی زۆری هەیە و چەند جارێك كۆنسێرتی ئەنجام داوە و پارەی بەشێك لە كۆنسێرتەكانی بۆ كاری خێرخوازی بەكارهێناوە.
ئه‌حمه‌د خه‌لیل له‌دایكبووى ساڵى 1984 شارى سلێمانییه، له ساڵى 2012 ده‌ستى به كارى هونه‌رى كردووه خاوه‌نى چەند كلیپێکە، ئێسته سەرقاڵی کۆمەڵێك کاری نوێیە کە هێشته بڵاو نەبوونەتەوە، ئه‌و زۆر سه‌رسامه به ده‌نگى هونه‌رمه‌ندى ناودارى جیهانى به‌ڕه‌گه‌ز لبنانى (جۆرج وه‌سوف).