گۆرانییە نوێیەکەی جەستن بیبەر 111 ملیۆن بینەری هەبووە

:: PM:10:01:02/09/2018 ‌

لە 27ی تەمووزی ئەم ساڵ جەستن بیبەر لەگەڵ ڕاپەری بەناوبانگی ئەمەریکی " Khaled Mohamed Khaled" نوێترین گۆرانیان دەرکرد کە نزیکەی 111 ملیۆن کەس بینەری بووە.

ئەم گۆرانییە ئێستە یوتیووب لە بڵگۆڕی تایبەتی خۆی دایناوە، چونکە زۆرترین بینەری هەبووە، گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی تایبەتی "DJ khaled" بڵاو کراوەتەوە کە بەپێی بینەرەکانی ئەم ڤیدیۆیە بێت داهاتێکی باش بۆ چەناڵەکە و گۆرانیبێژەکان بووە.

گۆرانی "No Brainer" ئاوازەکەی لەلایەن "DJ khaled"دەوە دانراوە و بە دوێت لەگەڵ "جەستن بیبەر و چاز زەڕاپەر و کواڤۆ" گوتوویەتی و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیووب لەلایەن کۆمپانیای "VEVO" ەوە سپۆنسەر کراوە بۆ ئەوەی ببێتە زۆرترین بینەر، تا ئێستە ژمارەی بینەرانی گیشتووەتە 111 ملیۆن و 222 هەزار و 500 بینەر. 

 جەستن بیبەر، لەدایکبووی یەکی ئاداری ساڵی 1994 لە کەنەدا، جەستین بیبەر گۆرانی بێژی پۆپ و تێکستنووسی گۆرانی و ئەکتەرە، لە ساڵی 2009 لە دنیای گۆرانی ناسرا و بەڵام لەسەرەتای ساڵی 2007 دەستی بە گۆرانی چڕین کردووە، پاشان دایکی جەستن بیبەر گۆرانیەکانی لە ماڵپەڕی یوتیوب بڵاو دەکردەوە کە بینەریکی زۆری لێوە پەیدا بوو تاوای لێھات ڤیدیۆکانی لەو ماڵپەڕە گەیشتە ملیارێک بینەر.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان