مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" دووباره‌ بڵاو دەکاتەوە

:: PM:05:58:03/09/2018 ‌

گۆرانیبێژ "مەریوان سەفادین" یەکێک لە گۆرانییە کۆنەکانی بەناوی "گەڵا" بە ئاوازێکی نوێ بڵاو کردەوە، دواى بڵاو كردنهوهى گۆرانییهكهى لهپێگهى تایبهتى خۆیى له یووتیوب تهنيا 1,586 كهس بینهرى كلیپه تازهكهى بووه‌.

 

مەریوان سەفادین، لهبارهى كلیپهكهیهوهلهپێگهى تایبهتى خۆیى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك نووسیویهتى: "هۆنراوەی گۆرانی (گەڵا) لەلایەن ئیسماعیل خورماڵییەوە نووسراوە، ئاوازی خۆمە و کاری میوزیکی لە ئێران بۆ کراوە، لە ستۆدیۆی شاد میر لە سوید کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامدراوە، کلیپەکە لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە".

 

ئهگهر چى گۆرانی "گەڵا" یەکێکە لە گۆرانییە کۆنەکانی مەریوان سەفادین، بەڵام ئەمجارە بە ئاوازێکی جیاوازتر وتویەتییەوە و دووبارە کلیپێکی نوێ بۆ کراوە.

 

مەریوان سەفادین لەساڵی 1972 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی 1993 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بووە، لە ساڵی 2002 و(دییەم)ی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی 2006 ئەلبومی (جێژوان)ی بڵاوکردووەتەوە، جگەلەوانەیش چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.

 



وشە - محەمەد میران