میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیجله كه له قۆڵه‌كانی "ئاسكى مووسڵ و تلسقۆف و ناوه‌ران" پێك دێ, یه‌كێكه له میحوه‌ره كاریگه‌ره‌كانی هێزی به‌رگریی كوردستان و به وردی چاودێری دۆخی مووسڵ ده‌كه‌ن له ئاراسته‌ی دهۆكه‌وه. سه‌ربه‌ست باپیرى جێگرى میحوه‌ره‌كه له‌باره‌ى دۆخی ناوچه‌كه و جموجووڵه‌كانی داعش له سنووری مووسڵ زانیاری ده‌خاته ڕوو.
باپیری له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه به شه‌و داعش له مووسڵ ده‌سه‌ڵاتداره. هاوكات ئاشكرای ده‌كات كه كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ندێك ناوچه به فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا بووه و سوپای عێراق جێیان ده‌گرێته‌وه، تا رێككه‌وتنی كورد و عه‌ره‌ب و له‌وكاته‌وه هێزی هاوبه‌ش رۆڵ ده‌بینن.
میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیجله ئێسته كام ناوچانه ده‌گرێته‌وه و چه‌ند هێزى له‌شكرى تێدایه؟
میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیجله نزیكه‌ى 30 كیلومه‌تر له دهۆك دووره و قۆڵه‌كانی "ئاسكى مووسڵ و تلسقۆف و ناوه‌ران" ده‌گرێته‌وه, خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه ئاین و نه‌ته‌وه‌ى جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرن له مسوڵمان و ئێزیدى و مه‌سیحى و كورد و عه‌ره‌ب, بۆیه بۆ پاراستنی ئه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى سپیلك و هه‌ندێك هێزى تر له‌و ناوچانه له ئه‌ركدان.
ئایا جموجووڵى رێكخراوى تیرۆریستى داعش له ناوچه‌كه‌دا ماوه یان كۆتایى پێ هاتووه؟
جموجووڵى تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه رۆژ له دواى رۆژ له زیادبووندایه، به‌تایبه‌تى له ناو سه‌نته‌رى شارى مووسڵ, به‌شه‌و داعش ده‌سه‌ڵاتداره له مووسڵ و من له باوه‌ڕه‌دام كه به نزیكترین كات داعش كرده‌ى تیرۆریستى له ناوچه‌كه‌دا ئه‌نجام ده‌دات به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی سوننه‌نشین.
ئێسته پێوه‌ندى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى چۆنه؟
هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هیچ پێوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى نییه و نابێت, چونكه حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى به‌ڕه‌ڵایه و كه‌س به كه‌س نییه و ته‌نیا ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن, بۆیه تا ئه‌و هێزه له عێراقدا هه‌بێت، ئارامى به‌رقه‌رار نابێت و ره‌وش به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
ئایا دوا زانیاری چییه له باره‌ی رێى نێوان دهۆك و مووسڵ؟ خه‌ڵك ده‌توانێ هاتۆچۆ له‌و رێیه‌وه بكات؟
له‌باره‌ى رێیه‌كانى نێوان دهۆك و مووسڵ زۆرجار ئێمه هه‌وڵى ئه‌وه‌مان داوه بكرێته‌وه و خه‌ڵكى سڤیل بتوانن هاتوچۆى نێوان دهۆك و مووسڵ به ئاسانی بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه لاى خۆمانه‌وه رێیه‌كه‌مان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته له لاى مووسڵه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه, بۆیه ته‌نیا رێى نێوان به‌دریك بۆ مووسڵ كراوه‌یه كه ئۆتۆمبێلی بچووك ده‌توانن هاتوچۆی پێدا بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ خه‌ڵكى سڤیل و كارمه‌ندی فه‌رمی. ئه‌گه‌رنا تا ئێسته رێى بازرگانى نێوان دهۆك - مووسڵ داخراوه، ئه‌مه‌ش زیانى زۆر بۆ ئابوورى هه‌ردوو شار هه‌یه.
كه‌واته هۆی نه‌كردنه‌وه‌ی رێى نێوان دهۆك و مووسڵ بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
ئێمه چه‌ندان جار داوامان له حكوومه‌تى ناوه‌ندى كردووه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێیه، به‌ڵام ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكیان بۆ داواكه‌مان نه‌بووه، حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستێكى باڵاى هه‌بووه له نه‌كردنه‌وه‌ى رێى نێوان دهۆك و مووسڵ، به‌ڵام ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ته‌مه‌نى حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچانه زۆرى نه‌ماوه و له‌ناو ده‌چێ.
له‌به‌رچى حه‌شدى شه‌عبى نایه‌وێ رێى نێوان دهۆك و مووسڵ بكرێته‌وه؟
حه‌شدى شه‌عبى حه‌ز ناكات رێیه‌كه بكرێته‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌موو كورد و عه‌ره‌بى سوننه به دوژمنى خۆیان ده‌زانن, حه‌شدى شه‌عبى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به دوژمنى خۆى ده‌زانێت و وه‌ك مه‌زه‌ویش سوننه. له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌وان هێزێكى به‌ڕه‌ڵان و هیچ رێكخستن له كار و به‌ڕێوه‌بردنیاندا نییه، هه‌ریه‌كه و له‌لاى خۆیه‌وه بڕیارێك ده‌رده‌كات كه وه‌ك ئه‌وى تر نییه.
له رۆژانی رابردوو فه‌رمانده‌ى گشتیى حه‌شدى شه‌عبى داواى له هێزه‌كانى خۆى كرد له ناوچه ئازادكراوه‌كان بكشێته‌وه، ئایا ئه‌وان ئه‌و ناوچانه‌یان جێ هێشتووه؟
له‌و ناوچانه‌ى كه سوننه‌نشینن و ده‌كه‌ونه سنوورى ماده‌ى 140، حه‌شدى شه‌عبى به‌پێى بڕیارى ئه‌مه‌ریكا خۆى كێشاوه‌ته‌وه, به‌ڵام زۆر جێ ماون كه بڕیاره له‌و ناوچانه‌ش بكشێنه‌وه و له جێی ئه‌وان سوپای عێراق جێگیر بێت. هه‌ر كاتێكیش كورد و عه‌ره‌ب گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك، ئه‌وا هه‌ردوو لایه‌ن به هاوبه‌شى ناوچه‌كه ده‌گرنه ده‌ست.
ئایا خه‌ڵكى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى دیجله گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان؟
تا ئێسته له‌و ناوچانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى لێیه زۆر كه‌م له خه‌ڵكه‌كه‌ى گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، به تایبه‌ت مه‌سیحى و ئێزیدى، ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش زۆر به كه‌مى گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چونكه حه‌شدى شه‌عبى ناخۆشییان بۆ دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و گوند و كومه‌ڵگایانه‌ى كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه‌دان، زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵی خۆیان و ناوچه‌كان به‌ته‌واوی هێمنن.
ژماره‌ى خێزانه مه‌سیحییه‌كانی گوندى تلسقۆف چه‌نده كه تا ئێسته گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵی خۆیان؟
تلسقۆف كه گه‌وره‌ترین گوندى مه‌سیحییه‌كانه و ده‌كه‌وێته سنوورى میحوه‌رى رۆژهه‌ڵاتى دیجله، زیاتر له 800 خێزان گه‌ڕاونه‌ته گونده‌كه‌ى خۆیان, هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌كانى عه‌ره‌بنشینى ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌كى زۆریان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وه‌ك كومه‌ڵگه‌ى (نه‌سر) كه خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌مووى عه‌ره‌به و زۆر له گونده‌كانى ئێزیدینشینیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
خه‌ڵكى ناوچه‌كه زیاتر بڕواى به كام هێز هه‌یه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن؟
خه‌ڵكى ناوچه‌كه نه‌ك ته‌نیا كوردانى ئێزیدى و مه‌سیحى، به‌ڵكو عه‌ره‌بیش زۆر باوه‌ڕیان به هێزى پێشمه‌رگه هه‌یه.
بۆچی؟
چونكه ئه‌م هێزه بۆ هه‌موویان ده‌ركه‌وت كاتێك پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا بوون ئارامى بۆ ژیان به‌رقه‌رار بوو، ئێسته هیچ ئارامییه‌ك له ناوچه‌كه‌دا نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر له خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ش بپرسن هه‌مان وه‌ڵامتان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ئایا گه‌ریلای په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن؟
هیچ هێزێكى په‌كه‌كه بوونى له ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى دیجله نییه، به‌ڵام له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله (شنگال) و ناوچه‌كانى مه‌خموور و ئه‌وانی تر، په‌كه‌كه هه‌ن. به دڵنیایییه‌وه به‌پێى زانیارییه‌كانمان ئه‌وان ناخۆشى بۆ خه‌ڵكى ناوچه‌كه و پێشمه‌رگه دروست ده‌كه‌ن و زۆریش كاریگه‌ریى خراپیان له‌سه‌ر خه‌ڵك و ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه هه‌یه.
به‌گشتی باوه‌ڕ وایه ئاینده‌ى روژهه‌ڵاى مووسڵ به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سته‌ڵاتى كام هێز؟
ئاینده‌ى رۆژهه‌ڵاتى دیجله وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانى تر‌ى ماده‌ى 140 ده‌بێت, به‌شێك له‌و ناوچه‌كه له ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دایه و ئه‌وى تریش هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێى ده‌ستوورى عێراق بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى پێشمه‌رگه.