یه‌كێك له‌و رووه‌كانه‌ی سوودێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته سیره به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر به‌خاوی بیخۆی، چونكه ئه‌و مادانه‌ی ناو ئه‌و سیره خاوه هاوكاریت ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
livestrong" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكان ده‌كات له‌سه‌ر سیری خاو و ئاماژه‌ی پێداوه، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕی خۆراك ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه سیر یه‌كێكه له باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
هه‌روه‌ها پزیشكان ئه‌وه‌یشیان روونكردووه‌ته‌وه كه سیر گرینگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ له‌نابردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، ئه‌وه‌یشیان گوتووه كه ئه‌گه‌ر رۆژانه دوو ده‌نك بۆ سێ ده‌نك له سیری خاو بخۆی ئه‌وا جه‌سته‌ت به‌رگرییه‌كی زۆر دروست ده‌كات دژ به‌و خانانه‌ی جه‌سته تووشدهكهن به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
پزیشكان زیاتر گوتوویانه، سیر به‌وه ناسراوه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده به‌رگرییه‌كان و دژه ئۆكسانه‌كان و ماد خۆراكییه‌كانی وه‌ك "مه‌گنیسیۆم، پۆتاسیۆم، كالیسیۆم و زینك"ی تێدایه كه ئه‌گه‌ر رۆژانه بیخۆی ئه‌و مادانه به‌شێوازێكی زۆر به جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه و به‌رگرییه‌كی زۆر باش بۆ جه‌سته دروست ده‌كه‌ن.