دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان قسه له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان سۆڤین و زانست وه‌ك هاوسه‌ری یه‌كتر، زانست ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی دا و تێیدا سه‌لماندی كه له سۆڤین جیا بووه‌ته‌وه.
سۆڤین و زانست دوو پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی نێت تیڤی بوون، پێشتریش وه‌ك مۆدێل كاریان كردبوو، ئه‌وان هاوسه‌ری یه‌كتر بوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌یان بڵاو بووه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و وێنانه‌وه بوو كه به ته‌نیا دایان ده‌نا و هیچ وێنه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نه‌ده‌گرت.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ست هاووڵاتییان كه‌وتووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "كاڵێ كاروان" پێشكه‌شكاری نێت تیڤی بووه‌ته هۆكاری جیابوونه‌وه‌كه‌یان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كۆن پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان هه‌بووه، به هاتنی سۆڤین بۆ ژیانی زانست پێوه‌ندی ئه‌و و كاڵێ كۆتایی پێ هاتووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه كاڵێ و زانست دوای ئه‌وه‌ی له نێت تیڤی یه‌كتریان بینیوه‌ته‌وه، پێوه‌ندییه‌كه‌یان تازه بووه‌ته‌وه، بۆیه سۆڤین ئه‌مه‌ی قبووڵ نه‌كردووه و بووه‌ته هه‌را له‌ناو ستۆدیۆی نێت تیڤی، تا له كۆتاییدا له‌و كه‌ناڵه ده‌ركراون، سۆڤینیش له مێرده‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه.
زانست و سۆڤین كه ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس په‌یامنێر و پێشكهشكارن، ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ ده‌ركه‌وتنێكیان به‌یه‌كه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ردووكیان بوون.
دوێنێ چوارشه‌م، زانست له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی پێوه‌ندی ئه‌و و كاڵێ دا، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و قسانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه هه‌مووی دوورن له ڕاستییه‌وه.
له‌و ستۆرییه‌دا ده‌ڵێ: "خۆشه‌ویستی شه‌رمی تێدا نییه، بمه‌وێ بیكه‌م، به ئاشكرا ده‌یكه‌م"، ئه‌م قسه‌یه‌ش سه‌لماندی كه له سۆڤین جیا بووه‌ته‌وه و ئێسته سه‌ڵته، ده‌نا پیاوی خێزاندار هه‌رگیز باس له خۆشه‌ویستی ئاشكرا ناكات.