تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆنی 2019 هه‌وادارانی شۆك كردووه‌

:: PM:03:05:06/09/2018 ‌

یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ پڕفرۆش و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی تۆیۆتا، ئۆتۆمبێلی ئه‌ڤه‌لۆنه‌ كه‌ له‌ڕووی بازاڕییه‌وه‌ خه‌ڵكێكی زۆر حه‌ز به‌و ئۆتۆمبێله‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ كۆمپانیای تۆیۆتا له‌ نوێترین كاریدا دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌ی تۆیۆتا ئه‌ڤه‌لۆنی ئاشكرا كرد.

ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین كاری تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای تۆیۆتا بۆ سه‌رسامكردنی هه‌وادارانی و خه‌ڵكی دنیا، بڕیاری دا پێش هاتنی ساڵی 2019 دیزاینه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌ڤه‌لۆن ئاشكرا بكات له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ گوتوویه‌تی، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌ به‌ دیزاینێكی جیاواز و هێزێكی زۆره‌ ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌. ئه‌وه‌یشی گوتووه‌ كه‌ له‌ ڕووی سه‌لامه‌تی و باشی بۆدییه‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌ندازیارانی میكانیكی له‌ 10 خاڵ نۆ خاڵیان پێ داوه‌.

هه‌روه‌ها جیاواز له‌ ئه‌ڤه‌لۆناكانی ساڵی پێشتر ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن به‌هێزترین بزوێنه‌ره‌ كه‌ 3.5 لیتره‌ له‌گه‌ڵ هێزی 350 ئه‌سپ و بزوێنه‌ری هه‌شت پستۆنی و شه‌ش تۆربۆیی كه‌ ئه‌مه‌یش وای لێ كردووه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێزه‌كان دابنرێت.

تۆیۆتا یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه‌ بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ شاری "تۆیۆتا" له‌ ناوچه‌ی "ئیچی" له‌ ژاپۆن، كۆمپانیاكه‌ جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه‌ له‌ ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه‌.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان