كۆمپانیای ڤۆلڤۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌م به‌رهه‌میدا هه‌موو سنووره‌كانی شكاند، چونكه ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی هه‌یه ژووری نووستنێكیشی له‌ناوى داناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سه‌رسووڕهێنه‌رترین كاری كۆمپانیای ڤۆلڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه، له نوێترین به‌رهه‌میدا كۆمپانیای ڤۆلڤۆ داهێنانی كرد له دنیای ئۆتۆمبێلدا، چونكه بۆ یه‌كه‌م جار توانی ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی دروست بكات كه ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه وه‌ك ژوورێكی سه‌ربه‌خۆ وابێت و بتوانیت تێیدا بژی و وه‌ك ئۆفیسێك و ژووری نووستن به‌كاریبهێنیت.
ڤۆلڤۆ ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی ناوناوه "Volvo 360c" كه تایبه‌تمه‌ندی "Self-driving" لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی هه‌یه و به‌بینینی دیزاینه‌كه‌ی تووشی شۆك ده‌بیت.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سوویدیهكان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینیهكانن، هاروه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ستده‌كات به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.