هه‌ڵوێست محه‌مه‌د گۆرانیبێژی لاو، نوێترین كاری هونه‌ری بڵاو كرده‌وه و بڕیاره تا بڵاو كردنه‌وه‌ی فیلمه سینه‌ماییه‌كه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نه‌بێت.
نوێترین ڤیدیۆ كلیپی هه‌ڵوێست به ناوی "عه‌شق"ه له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یووتیوب بڵاوى كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته 51,107 كه‌س بینه‌ری به‌رهه نوێیه‌كه‌ی بووه.
"عه‌شق" هۆنراوه‌كه‌ى هه‌ڵوێست خۆیه‌تى و ئاوازی ئه‌مین قوباده و ئه‌فشین شوكری كاری ئه‌ڕه‌ینجمێنتی بۆ كردووه، له ستۆدیۆی میترۆنۆمی كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه، كاری وێنه‌گرتنیشی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ كراوه، هه‌روه‌ها گۆرانی "عه‌شق" چواره‌م تراكی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی هه‌ڵوێسته كه كاری كلیپی بۆ كردووه.
هه‌ڵوێست خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیارییه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆكلیپه، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆنسێرتی ئه‌نجام داوه، به گۆڕانی "باخه‌وان"، توانی ڕیكۆردی هونه‌ری له سه‌یركردنی ڤیدیۆكلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌ری هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست بكات.