لێشاوی سه‌ردانی هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار یان چاره‌سه‌رى پزیشكى یان خوێندن،به‌رده‌وامه.بۆیه چه‌ند نووسینگه‌یه‌كى بلیت ڕێى نوێ به‌كار دێنن بۆ چوونه ئه‌و وڵاته و به‌هۆیه‌وه بڕێك پاره بۆ هاووڵاتی ده‌گه‌ڕێننه‌وه و خۆیشیان قازانج ده‌كه‌ن. به‌ڵام شاره‌زایه‌كى ئابوورى ده‌ڵێت، ئه‌وه زیانێكى زۆر به ئابوورى توركیا ده‌گه‌یه‌نێ.
كه‌یوان موحسین خاوه‌نى یه‌كێك له نووسینگه‌كانى كارئاسانى بۆ هاووڵاتییان و وه‌رگرتنى ئۆفه‌رى خوێندن، ئاشكراى ده‌كات كه به‌شێكى زۆرى قوتابییانى ماسته‌ر و دكتۆرا به‌هۆى خراپى دۆخى ئابوورییان، ئه‌و ڕێیه نوێیه به‌كاردێنن.
كه‌یوان كه نووسینگه‌ی له هه‌ولێره، له‌باره‌ی شێوازه نوێیه‌كه‌ی گه‌شتكردن، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، كه‌سى خوازراو ڤیزایه‌كى ئێران و توركیا له هه‌رێمى كوردستان له یه‌ك كاتدا وه‌رده‌گرێت و دواتر ده‌چێته ئێران، به نزیكه‌ى 50 هه‌زار دینارى عێراقى، له‌وێوه به فڕۆكه له یه‌كێك له شاره كوردییه‌كانه‌وه ده‌چێته ئیستانبوڵ.
"ئه‌گه‌ر له هه‌ولێره‌وه بۆ توركیا به فڕۆكه گه‌شت بكه‌یت، نزیكه‌ى 600 دۆلار تێچووی ده‌بێت به چوون و هاتن، به‌ڵام بۆ گه‌شتی توركیا له ڕێى ئێرانه‌وه، 200 هه‌زار دینارى عێراقیت ده‌چێت،ئه‌وه‌ش زۆر هه‌رزانتره بۆ گه‌شتیار" كه‌یوان واى گوت.
ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه ئاماژه‌ى دا، هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێ گه‌شتی ئیستانبوڵ بكات، با ڤیزایه‌كی ئێران و ڤیزایه‌كی توركیا له هه‌ولێر لێبدات، پاشان له مه‌رزی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه بچن بۆ ڕه‌زایه كه دوو سه‌عات دووره، له‌وێشه‌وه تكتی فڕۆكه ببڕێت به‌ته‌نیا 50 دۆلار كه ده‌كاته 650 هه‌زار تمه‌ن، پاشان بچێته‌ئیستامبوڵ، نه‌ك 600 دۆلار بۆ تكیت خه‌رج بكات.
ڕابه‌ر عه‌بدوڵا كه دووكانی فرۆشتنی جلوبه‌رگی هه‌یه،بۆ "وشه" گوتى، دوو گه‌شتى ڕابردوو ڕێى نوێم بۆ چوونه توركیا به‌كارهێناوه و پاره‌یه‌كى باشم بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌م گه‌شتێكه بۆ دوو وڵات، هه‌میش كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر باردۆخى ئابووریم نابێت.
ئه‌و خاوه‌ن دووكانه ئاشكراى كرد كه له پێشتر بۆ چوون و هاتن و ڤیزا، بڕى 700 دۆلار تێچووى هه‌بووه، به‌ڵام ئێسته به چوون و هاتن به دوو گه‌شت بۆ توركیا و ئێران، 300 بۆ 350 هه‌زار تێچووى هه‌بووه.
شاخه‌وان عه‌باس خاوه‌نى نووسینگه‌ى دابینكردنى بلیتى فڕۆكه، بۆ "وشه" گوتى، دواى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئێسته بازرگانان و هاووڵاتییان به‌شێوه‌یه‌كى نوێ گه‌شت ده‌كه‌ن.
شاخه‌وان له‌باره‌ى نرخه‌كانى ئێسته‌ى گه‌شتى فڕۆكه بۆ هه‌ر كه‌سێك ئاشكراى كرد كه‌كۆمپانیاكان به سیسته‌م كارده‌كه‌ن و ئۆفه‌ره‌كانیان بۆ گه‌شتی توركیا به‌رده‌وامه، نرخه‌كانمان له‌كلاسی ئاسایی له 296 دۆلار ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی هه‌ر كلاسێك كه ژماره‌یان 16 كلاسه و سه‌رنشینه‌كانی 12 گه‌شتیاره، نرخی 25% دۆلار زیاد ده‌كات.
ئاماژه‌ى دا، هاووڵاتى پێویسته بۆ چوون و هاتن بلیت بكڕێت، ئینجا ڕێى گه‌شتى پێ ده‌درێت،ئه‌وه‌ش وایكردووه چوون و هاتن بۆ هه‌ر كه‌سێك نزیك بێت له 600 دۆلار، به‌ڵام ئێسته گه‌نجان و خاوه‌نكاران و قوتابییان به‌شێوه‌یه‌كى نوێ گه‌شت ده‌كه‌ن له ئێرانه‌وه بۆ توركیا، ئه‌وه‌ش نرخه‌كه‌ى بۆ نیوه له‌سه‌ریان كه‌متر ده‌بێته‌وه.
سه‌عدوون دزه‌یى مامۆستاى كۆلێژ و شاره‌زای ئابوورى، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى هاووڵاتییان كه ئێسته ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، هه‌م یاسایییه و هه‌م ئابوورییانه‌یه كه ڕێگرى ده‌كات له به‌فیڕۆدانى پاره.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئه‌وه‌شی گوت، به‌ر له داخستنى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ توركیا، ڕۆژانه 20 گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام ده‌درا، ده‌بێت بزانین ئه‌گه‌ر هاووڵاتی ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه به‌كار بهێنێت، ئه‌وا زیان به ئابوورى ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌یه له ڕۆژێكدا بڕى 30 هه‌زار دۆلار بۆ گیرفانى هاووڵاتییانه، بۆیه جێى دڵخۆشییه تاكى كوردى هۆشیاریى ئه‌وه‌ى هه‌بێت پاره‌ى خۆى بپارێزێت.