زۆربه‌ی كات هاوسه‌ره‌كان به‌وه ده‌ناڵێن له كاتی ئه‌نجامدانی سێكس یا له‌دوای ته‌واو بوونیان هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كه‌ن له هه‌ندێك ئه‌ندامی جه‌سته‌یان، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ست به ئازار ده‌كه‌یت له كاتی سێكس كردن‌دا، له‌م ڕاپۆرته‌دا چاره‌سه‌ره‌كه‌مان بۆتان دۆزیوه‌ته‌وه.
هه‌ست كردن به ئازار له كاتی سێكسدا پێی ده‌گوترێت (كه‌م توانایی سێكس) ئه‌مه‌یش ئاسایی نییه و ده‌بێت گرنگی پێ بدرێت، له‌م حاڵه‌تانه‌دا یه‌كه‌م شت كه پێویسته بكرێت سه‌ردانی پزیشكه یان پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی ژنان بۆ پشكینین و زانینی هۆكاری ئازاره‌كه.
كاتێك ئازاره‌كه له ئه‌ندامی زاوزێدا بێت ته‌نیا ڕووی ده‌ره‌وه‌ی بێت ئه‌وه پێوه‌ندی هه‌یه به وشكبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامی زاوزێوه، به تایبه‌تی دوای منداڵ بوون یان دوای لێچوونه‌وه یان به هۆی به‌كارهێنانی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری هۆرمۆنی یان له‌و كه‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری كیمیایی وه‌رده‌گرن. یان هه‌ندێ جار ئازاری ئه‌ندامی زاوزێ پێوه‌ندی هه‌یه به هه‌وكردنه‌وه وه‌ك ( فگریات)، ئه‌مه‌یش به ده‌ردانی ئاوی سپی دیاری ده‌دات، كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وكردنی گواستراوه له ڕێی سێكسه‌وه.
هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌یه له ده‌رچه‌ی زاوزێدا ڕوو ده‌دات ئه‌وه‌یش ئه‌و نه‌خۆشیانه‌یه كه تووشی پێست ده‌بن له ده‌وروبه‌ری ده‌رچه‌ی زاوزێ، ئه‌مه‌یش زۆر به ئاسانی ده‌ر ناكه‌وێ كه هۆكاره بۆ ئازاری به‌رده‌وام له كاتی سێكس كردن‌دا.
نه‌خۆشییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌رچه‌ی زاوزێ له‌گه‌ڵ چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌ك:
باشترین چاره‌سه‌ر له‌م كاتانه‌دا سه‌ردانی پزیشكی پێسته، بۆ نموونه وه‌ك نه‌خۆشی سه‌ده‌فیه یان ئه‌كزیما یان جۆره‌كانی فگریات كه ده‌بێته ھۆی ئازار له كاتی سێكس كردن‌دا.
كاتێك ئازاره‌كه قووڵ بوو ئه‌وا پێوه‌ندی به منداڵدانه‌وه ھه‌یه، كاتێك ملی منداڵدان ده‌جووڵێ له ناو ئه‌ندامی زاوزێدا له كاتی سێكس كردن‌دا به‌ھۆی به‌ركه‌وتنی ئه‌ندامی زاوزێی نێرینه. له حاڵه‌تی بوونی وه‌ره‌می لیمفاوی، یان تهكهیووس یان وه‌ره‌می منداڵدان ئازار دروست ده‌كات له كاتی سێكس كردندالهم حاڵه‌تانه‌دا پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت به ژنان بكرێت بۆ پشكنین.
ھۆكاری تر ھه‌یه كه ئازاری قووڵ دروست ده‌كه‌ن له كاتی سێكس كردن‌دا وه‌ك: بوونی كێشه له كرداری هه‌رس كردن‌دا، وه ئاوسانی سك و هه‌و كردنی كۆڵۆن، یان بوونی كێشه له میزه‌ڵداندا به ھۆی ئه‌وه‌ی نزیكه له ئه‌ندامی زاوزێوه.
چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م ئازاره ده‌كه‌یت؟
پێش ھه‌موو شتێك كاتێك دابنێ بۆ سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ت، پاشان شوێنی ئازاره‌كه‌ت به ته‌واوی ده‌ست نیشان بكه پێش ئه‌وه ئایا له یه‌ك شوێنه یان ئازاره‌كه‌ت له شوێنی جیاوازه، ئایا له سه‌ره‌تای ئه‌ندامی زاوزێیه یان كۆتای یان ئازارهكت قووڵه یان ڕووكه‌شه، ئایا ئازاره‌كه‌ت تانیا له كاتی سێكس كردن‌دا ھه‌یه یان كاتی میز كردنیش یان كاتی سووڕی مانگانه و زۆر شتی تر،ئه‌مانه ئاماده بكه و به پزیشكه‌كه‌تی بڵێ.