یاریزانێكی به‌ناوبانگی ئوسترالی، له‌كاتی هاوێشتنی تۆپدا هه‌وره‌بروسكه‌یه‌ك له تۆپه‌كه‌ی دا، به‌مه‌ش تووشی ڕووداوێكی سه‌یر بوو و ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه.
ئێدی بێتس یاریزانی یانه‌ی ئه‌دیلادی ئوسترالی، له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه له شاری ئادیلادی باشووری ئوسترالیا له كه‌شێكی باراناویدا خه‌ریكی یاریكردن و ڕاهێنانی وه‌رزشییه.
ته‌واوی یاریزانه‌كانی تری هاوڕێی، یاریگاكه‌یان له ترسی هه‌وره‌بروسكه و باران چۆڵ كرد، ته‌نیا ئێدی نه‌بێت، به‌ڵێنی به‌خۆی دابوو، شه‌شه‌م خاڵ بۆ تۆپی پێكه‌ی به‌ده‌ست بێنێت، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام بوو له یارییه‌كه‌ی.
له یه‌كێك له‌و شووتانه‌ی هاوێشتی، تۆپه‌كه‌ی به ئاسمانه‌وه بوو و هه‌وره‌بروسكه‌یه‌ك لێی دا، به‌مه‌ش ڕووداوێكی سه‌یری تۆمار كرد كه ئه‌و ڕووناكیه‌ی هه‌وره‌بروسكه‌كه له‌و كاته‌دا ده‌ری كرد، ڤیدیۆكه‌یشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه.