به‌رپرسێكی یه‌كێك له حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به وردی شوێنی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ردوو حزبی دیموكرات له كۆیه ئاشكرا كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه له سه‌ربازگه‌ی سه‌لامی ڕۆژئاوای سلێمانی مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن پاسدارانه‌وه هه‌ڵدراون.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی كرده‌وه، كه ئێمه به وردی زانیاریمان ده‌ست كه‌وتووه و ئێسته به‌رچاومان ڕوونه، به‌ڵام چونكه لایه‌نێك تۆمه‌تباره به هاوكاریكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران و له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بۆردمانه‌كه ئه‌نجام دراوه، گوتنی ئه‌و زانیارییانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا مه‌ترسی بۆ سه‌ر حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات زیاد ده‌كات.
بۆ پاراستنی ژیانی خۆی ئه‌و به‌رپرسه ئاماده نه‌بوو ناوی بڵاوبكرێته‌وه و ناوی لای "وشه" پارێزراوه، گوتی، زانیاری وردمان هه‌یه كه ئه‌و مووشه‌كانی به هه‌ردوو باره‌گای حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران نراون، له نزیك سه‌ربازگه‌ی سه‌لامی سنووری پارێزگای سلێمانی بووه كه له ناوچه‌ی "گۆمه‌شین و كانی گۆمه".
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، مووشه‌كه‌كان له‌وێ ئاراسته‌كراون و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانیش هه‌ر له‌و ناوچه‌یه‌وه فڕێنراون تا چاودێری دۆخه‌كه بكه‌ن و تیمێكیشیان له كۆیه هاوكاریان كردوون و كه‌سانێكمان له‌و ناوچه‌یه بینیویانه كه مووشه‌ك خراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێل و له ناوچه‌كه سووڕاوه‌ته‌وه و دواتریش ئه‌و بۆردمانه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ پاسدار و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به سێقۆڵی ئه‌و پیلانه‌یان داڕشتووه و جێبه‌جێیان كردووه و هه‌ریه‌كه‌یشیان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه جێبه‌جێی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خیانه‌تكاران گوتی، هه‌رچه‌نده بۆردمانه‌كه ئه‌نجام درا، هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی له‌سه‌ر دروست كرا و تۆمه‌ت ئاراسته‌ی خه‌ڵكانی تر كرا، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یش كرا كه ده‌یسه‌لمێنێ ڕووی ڕاستی رووداوه‌كه نییه، چونكه ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هی ئێسته نییه و ئه‌و شوێنانه‌ی به فه‌رمیش باسیان لێوه ده‌كرێ كه مووشه‌كه‌كانیان لێ هه‌ڵدراوه دوورن له ڕاستییه‌وه، ئێران وڵاتێكی خاوه‌ن ستراتیجه و ده‌زانێ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل چه‌ندانجار له سووریا بۆردمانیان كردووه و به‌مدواییه‌یش هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردمانیان لێ كردوون له عێراق، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنی مووشه‌كه‌كان به حه‌قیقی ناخاته ڕوو بۆ ڕای گشتی، ئه‌مه كارێكی زۆر گه‌مژانه‌یه، به‌ڵكوو بۆ به‌لاڕێدابردنی دۆخه‌كه ناو و شوێنی جیا جیا ده‌خاته ڕوو، تا ڕاستییه‌كه بشارێته‌وه.
گۆمه‌شین و كانی گۆمه ده‌كه‌ونه باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، له نزیك زێی بچووك، له شاره‌دێی شوانی كه‌ركووك نزیكه و له باكورییه‌وه‌ش شاره‌دێی ته‌قته‌ق و كۆیه هه‌ن، پێشتر سه‌ربازگه‌ی سه‌لامی ڕژێمی به‌عس له‌و ناوچه‌یه بوونی هه‌بوو.
"وشه" بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی كرد به شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كانی ئێران له گۆمه‌شینه‌ی رۆژئاوای سلێمانی، دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر نییه و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان پێویسته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه.
هه‌شتی ئه‌م مانگه واته ڕۆژی شه‌موو كۆماری ئیسلامی ئێران به چه‌ند مووشه‌كێك باره‌گای حدك و حدكای له كۆیه بۆردمان كرد، به‌وهۆیه‌وه 17 كه‌س شه‌هیدبوون و نزیكه‌ی 40 كه‌سی تریش برینداربوون.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.