له‌چوارچێوه كاره‌كانى سێیه‌مین خوولى فێستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى بڕیاره ژماره‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌ى ناودارى دنیا بێنه كوردستان و له وچوارچێوه‌یه‌شدا عادل ئیمام ئه‌كته‌رى ناودارى میسڕى تێدایه.
له دوێنێوه فێستڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى سینه‌مایى له سلێمانى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه و فوئاد مه‌جید سه‌رۆكی فێستڤاله‌كه بۆ "وشه" رای گه‌یاند، ده‌یان هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستیره‌ی تری ناوداری سینه‌ماى بانگێشت كراون بۆ فێستڤاڵه‌كه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ده‌یان هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌ى دنیا به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن. دووپاتیشى كرده‌وه له‌ناو ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگانه‌ى دنیا بڕیاره عادل ئیمام ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسڕى له‌سه‌ر بانگێشتى فێستڤاڵه‌كه بێته كوردستان.
عادل ئیمام ئه‌كته‌رى ناودارى میسڕى خاوه‌نى سه‌تان فیلم و كارى سینه‌ماییه و ئێسته له ته‌مه‌نی پیریدایه، بۆیه ماوه‌یه‌كى زۆره هیچ به‌رهه‌مێكى نییه، ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌ى میسڕ پێشتر بڕیاربوو سه‌ردانى كوردستان بكات، به‌ڵام هاتنه‌كه‌ى دواخست.
وشە/ پشتیوان عەبدوڵا