رۆبه‌رت رێدفۆرد كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، له دوای 50 ساڵ كاركردن له بواری نواندن و ئه‌كته‌ریی سینه‌مایی، بڕیاری داوه له نواندن دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام یه‌خه‌ی هونه‌ر به‌رنادات.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه هونه‌رمه‌ند رۆبه‌رت رێدفۆرد وێڕای خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایییه و به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كانی دنیا دێته ژمار، له فێستیڤاڵی تۆرۆنتۆی سینه‌مایی كه رۆژی دووشه‌می رابردوو ده‌ستی پێ كرد و تا ئێسته به‌رده‌وامه، رای گه‌یاند كه ئیتر وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵ نابینێت و له نواندن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆبه‌رت رێدفۆرد كه به ئه‌كته‌ری بواره ئه‌كشنییه‌كان ده‌ناسرێته‌وه و ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 81 ساڵ، له‌و فێستیڤاڵه‌دا دوا فیلمی "پیره‌مێر و چه‌ك" هاته وه‌شان كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینیوه، بۆیه له دوای وه‌شانی فیلمه‌كه، رای گه‌یاند كه ئیتر وه‌ك ئه‌كته‌ر نایبینن.
رۆبه‌رت رێدفۆرد روونی كرده‌وه كه ناتوانێ له هونه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه، ته‌نیا وه‌ك ئه‌كته‌ر ئیتر رۆڵ نابینێ، به‌ڵام وه‌ك ده‌رهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ له كاره هونه‌رییه‌كانی.
رێدفۆرد له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا ناوێكی زۆر دیاری سینه‌مای جیهانی بوو، تا ئێسته‌یش به یه‌كێك له ئه‌ستێره زۆر ناوداره‌كان دێته ژمار. راسته تا ئێسته وه‌ك ئه‌كته‌ر هیچ خه‌ڵاتێكی ئۆسكاری به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له فیلمی "خه‌ڵكی ئاسایی"دا خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێ به‌خشرا.