مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی هیوستن وانه‌ی گوته‌وه، عاشقی قوتابییه‌ك بوو و تا پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بوو و هه‌موو شتێكی له‌گه‌ڵ كرد.
له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی شاری هیوستنی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، مامۆستایه‌كی 24 ساڵ حه‌زی له كوڕه قوتابییه‌كی خۆی كرد و پێوه‌ندییه‌كی پته‌وی خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بوو، تا پێوه‌ندییه‌كه‌یان گه‌یشته سه‌رجێیی كردن، كه میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به "هه‌ڵه" ناویان بردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كارمه‌ندانی قوتابخانه‌كه‌وه ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا بوو و پۆلیسی لێ ئاگادار كرایه‌وه، هانا پاریسای 24 ساڵ ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نا، ئاشكرای كرد كه چه‌ند جارێك له هۆتێل، ماڵی خۆی، ماڵی كوڕه قوتابییه‌كه‌ی و ناو پاركه‌كانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتر خه‌وتوون و هه‌موو شتێكیان كردووه.
ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی نێوان مامۆستا و قوتابییه‌كه تازه نییه و ئێسته ئاشكرا بووه، ساڵی 2017 پێوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌ستی پێ كردووه، ته‌نانه‌ت په‌رده‌ی كچێنی ئه‌و مامۆستایه له لایه‌ن كوڕه هه‌رزه‌كاره‌كه‌وه دڕاوه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، بڕیاره 11 تشرینی دووه‌م دانیشتنێكی نوێی دادگا بۆ ئه‌م ڕووداوه ئه‌نجام بدرێت، تێیدا مامۆستاكه به سزای خۆی بگات، ناشزانرێ داهاتووی ئه‌و كوڕه هه‌رزه‌كاره كه هێشتا زۆری مابوو له‌و شتانه تێبگات، چی لێ دێت و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.