له گوندێكی سه‌ربه كه‌ركووك، به‌رپرسێكی كورد له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب به‌ناوی "عیسا سلێمان" ده‌درێته به‌ر شه‌ق، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه له 2016 زه‌وییه‌كه‌ی داگیر كردووه و حه‌وزی ماسی له‌سه‌ر بنیات ناوه، به‌ڵام عه‌ره‌به‌كه دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له رێی دادگاوه لێی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كه‌ركووك به"وشه"ی راگه‌یاند، "له ماوه‌ی رابردوودا غه‌فوور ساڵح سه‌مین جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی به‌ناوی رۆكان ئه‌حمه‌د ساڵح له نزیك گوندی عومه‌ر كوڕی خه‌تاب، له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌ب كه دانیشتووی گونده‌كه‌یه، درانه به‌رشه‌ق و دواتر له ترسی كوشتن به‌رپرسه‌كه هه‌ڵات".
له‌باره‌ی هۆی ئه‌و كێشه‌یه، سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه روونی كرده‌وه كه "غه‌فوور ساڵح سه‌مین ساڵی 2016 له نزیك گوندی عومه‌ر كوڕی خه‌تاب، زه‌ویی ئه‌و عه‌ره‌به‌ی داگیر كردووه كه له هۆزی شه‌مه‌ره، دواتر ڤێلایه‌كی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی دروست كردووه له‌گه‌ڵ چه‌ند حه‌وزێكی ماسی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وكات یه‌كێتی به‌هێزبوو له كه‌ركووك، عه‌ره‌به‌كه نه‌یده‌وێرا قسه بكات، به‌ڵام دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخه‌كه پێچه‌وانه بووه‌وه".
زیاتر گوتی "دوای ئه‌و خیانه‌ته‌ی یه‌كێتی له كه‌ركووك و كوردی كرد له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سه‌ربازی كه‌وته‌وه ده‌ست عه‌ره‌ب، عیسا سلێمان له دادگا سكاڵای دژی غه‌فوور ساڵح جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی تۆمار كرد، دادگا زه‌وییه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕانده‌وه به هه‌موو ئه‌و حه‌وز و خانووانه‌وه كه له‌سه‌ری دروست كراون، بۆیه ئێسته عه‌ره‌به‌كه خاوه‌نداریی زه‌وییه‌كه ده‌كات".
"له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانێكی به‌ناوی (رۆكان ئه‌حمه‌د ساڵح) چووه‌ته سه‌ر زه‌وییه‌كه ته‌ماشای بكات، به‌ڵام عیسا سلێمان چووه‌ته سه‌ری و داویه‌تییه به‌ر شه‌ق و پێی گوتووه زه‌مانی تۆ نه‌ما، خۆتان كه‌ركووكتان پێشكه‌ش كردینه‌وه و ئیتر ئێمه حوكم ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت سووكایه‌تیشی پێ كردبوو كه پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و و له‌و ڤێلادا كاری نه‌شیاویان كردووه". سه‌رچاوه‌كه وای گوت.
غه‌فوور ساڵح سه‌مین جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركووك، له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو كوڕێكی به‌ناوی "دیلان" ده‌نگی پێویستی هێنا و بوو به په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانییه‌وه به‌هاوكاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی له كه‌ركووك هاته ئه‌نجامدان، به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵات و هێزی كورد له كه‌ركووك یه‌كسان كرایه‌وه به سفر و عه‌ره‌به‌كانی ته‌عریب ورده ورده ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه و گونده‌كان و زه‌ویی كورد داگیر ده‌كه‌نه‌وه.
وشه/ كه‌ركووك - تایبه‌ت