له مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ به‌هۆكارێكى نادیار، زیاتر له 25 چڵ دره‌خت و نه‌مام بڕاونه‌ته‌وه و ژینگه پارێزانی پێنجوێنیش نیگه‌رانن و به‌رپرسانى مه‌رزه‌كه‌ش ئاماده نین له‌وباره‌یه‌وه هیچ ڕوونكردنه‌وه و لێدوانێك بده‌ن.
ڕێبوار كه‌مال، سه‌رۆكى رێكخراوى "ملكهوه" بۆ پارستنى ژینگه له پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "به‌داخه‌وه له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، زیاتر له 25 چڵ دره‌خت و نه‌مام به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك بڕاونه‌ته‌وه و تائێسته‌یش وه‌ك ژینگه پارێزان نازانین هۆكاره‌كه‌ى چییه".
گوتیشى، له كاتێكدا كه‌سانی خاوه‌ن پۆست و پله و له شوێنی ئیداری و حكوومی ده‌بێت ڕه‌مزی ژیان و ژینگه دۆستی ڕه‌نگ بداته‌وه لایان، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى به‌دواداچوونه‌كانمان، له نێو ده‌روازه‌كه، كه‌سێك هه‌ستاوه به‌بڕینی ئه‌و دره‌ختانه كه تێیاندایه ته‌مه‌نی نزیك له 10 ساڵه.
"ئێمه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، به‌و ئومێده‌ی به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێته‌وه، چونكه له‌هه‌ر شوێنێك مافه ژینگهیهكانمان پێشێڵ بكرێت ئه‌ركی هه‌مووانه لێی بێده‌نگ بێین"، ڕێبوار كه‌مال واى گوت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یشكرد، دواى بڕینه‌وه‌یان به‌پێى زانیارییه‌كانمان ئێسته هه‌وڵی داپۆشین و خۆڵكردن به‌سه‌ر قه‌ده‌كانیان له‌ئارادایه.
هاوكات "وشه" بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كاره دژ به ژینگه‌ییه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى كرد به‌ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانى باڵاى مه‌رزه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه و به‌شێكى تریشیان ئاماده نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه زانیارى و لێدوان بده‌ن.
مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، نزیكه‌ى شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ى پێنجوێنه‌وه دووره و ساڵانه‌یش له‌بۆنه جیاوازه‌كاندا، ژینگه پارێزانى سنووره‌كه داواى چاندنى نه‌مام و سه‌وزكردنى ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیسته ئه‌و كاره، نیگه‌رانى زۆرى ژینگه پارێزانى سنووره‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى