وێنە.. ڕامین لە چەمچەماڵ چووە باوەشی براكەی

:: PM:12:31:15/09/2018 ‌
ڕامین لە چەمچەماڵ ئەمڕۆ چووە باوەشی ئەمجەد حوسێن پەناهی و ئاڵای كوردستان و جامانەكەی ڕامین حوسێن پەناهی پێشكەش كرا.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی ئەیلوول، دوای لە سێدارەدانی ڕامین حوسێن پەناهی لە هەشتی ئەیلوول خێزانێكی كەركووك منداڵێكیان ناو نا ڕامین، ئەمڕۆش ڕامینی كەركووك و برای ڕامینی ڕۆژهەڵات بەیەك گەیشتن.

لە شارۆكەی چەمچەماڵ ئەمجەدی برای رامین حوسێن پەناهی لەگەڵ رامین شڤان عەدنان  كە بەرامینی بچووك ناسراوە، لە باوەشی یەك بوون، بەهۆی بارودۆخی كەركووك لە رێی نێوان كەركووك و چەمچەماڵ لەگەڵ خێزانی رامینی بچووك یەكتربینینەكە ئەنجام درا، لە لایەن برای شەهید رامین ئاڵای كوردستان و جامانەكەی شەهید رامین بەخشرا بە رامینی بچووك.

ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەشتی ئەیلوول لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سێدارە درا كە كوردێكی ڕۆژهەڵات و چالاكێكی سیاسی بوو، بە گوتەی كەسوكارەكەی بەزۆر ددانپێدانانی پێ كراوە و هیچ تاوانێكی لەسەر نەبووە.







وشە - رامیار جەواد