له فێستیڤاڵێكی به‌ناوبانگ و گه‌وره‌ی ڕووسیادا، ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای وڵاتانی سه‌ربه‌خۆی دنیا له به‌رده‌م هۆڵی فێستیڤاڵه‌كه هه‌ڵكرا و ناوی كوردستانی پێ به‌رز نرخێنرا.
له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای قازان له ڕووسیا و كۆماری ته‌ته‌رستان، كۆمه‌ڵێك فیلم به‌شدارییان كرد و له‌ناویشیاندا فیلمێكی كوردی ده‌رهێنه‌رێكی كوردی تێدا بوو.
به بۆنه‌ی به‌شداریكردنی فیلمه به‌شداره‌كانی وڵاته بیانییه‌كان، له به‌رده‌م فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاڵای هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌ڵكرا و ڕێز له وڵاته‌كان نرا، له ناویشیاندا ئاڵای كوردستانی تێدا بوو كه هاوشانی ئاڵای وڵاته‌كانی تر پێشان درا.
كوردستان به فیلمی "سڵاوم بۆت تاهه‌تایه"ی ده‌رهێنه‌ری به‌توانای كورد "ئاوات عوسمان" به‌شداری ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی كرد، له‌ناو سینه‌ماكانیشدا فیلمه‌كه وه‌ك فیلمی كوردی ناسێنرا.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه خۆشحاڵییه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕووسیا هه‌بوو، بۆیه به "وشه"ی گوت: "بینینی ئاڵای كوردستان له ته‌نیشت ئاڵای وڵاتانی تر، زۆر خۆشحاڵی كردم و هه‌ستم به سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی ئاستی سینه‌مای كوردی كرد".
وشه/ پشتیوان عه‌بدوڵا