ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك قومارخانه‌ى نهێنى له شارى سلێمانى كراونه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كردنه‌وه‌ى ئه‌و قومارخانانه پێوه‌ندى به چه‌ند به‌رپرسێكى سه‌ربازى و ته‌ناهیی سلێمانییه‌وه هه‌یه و ئه‌وان له پشتیه‌وه‌ن.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى "وشه" ده‌ستى كه‌وتووه، له شارى سلێمانى كۆمه‌ڵێك قومارخانه‌ى نهێنى كراونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش لیژنه‌كانى چاودێرى و قایمقامییه‌تی شاره‌كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى داخستنى ئه‌و قومارخانانهیان نییه كه به‌شێكیان له‌ناو هۆتێلهكاندان. وه‌ك له زانیارییه‌كاندا هاتووه، كردنه‌وه‌ى ئه‌و قومارخانانه دواى ئه‌وه دێت كه پێشتر ژماره‌یه‌ك قومارخانه‌ى له‌و جۆره له هه‌ولێر و سۆران داخراون و ئێسته خاوه‌نه‌كانیان له سلێمانى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قایمقامییه‌تى سلێمانى، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌و قومارخانانه ماوه‌یه‌كى كه‌مه كراونه‌ته‌وه و تا ئێسته‌یش به ته‌واوى ژماره‌یان نازانرێ، به‌ڵام هێشتا لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت و چاودێرى بازاڕ هیچ ڕێوشوێنێكیان به‌رانبه‌ر نهگرتوونهته به‌ر، له كاتێكدا به‌پێى یاسا كردنه‌وه‌ى قومارخانه نایاسایییه و ده‌بێ له‌ژێر چاودێرى و به مۆڵه‌ت بكرێته‌وه".
وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات، ژماره‌یه‌كى زۆر له هاووڵاتییان سه‌ردانى ئه‌و قومارخانانه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یشى كردوویانه‌ته‌وه پێشتر له هه‌ولێر و سۆان قورماخانهیان هه‌بووه و دواى ئه‌وه‌ى شوێنه‌كه‌یان لێ داخراوه و سزا دراون، ئێسته له سلێمانى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
داخستنى قومارخانه‌كان له هه‌ولێر له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌كى چاكسازیدا هات و به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، زیاتر له چوار قومارخانه‌ى نایاسایى پێشتر له هه‌ولێر داخراون و دوو قومارخانهیش له سۆران كه سزاى قورس دران.
محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له لیژنه‌ى ته‌ناهی، بۆ "وشه" گوتى، كردنه‌وه‌ى قومارخانه به‌بێ ڕێپێدان و مۆڵه‌ت نایاسایییه و هه‌ر كارێكى له‌و جۆره‌یش كرابێت، ئه‌وه پێویسته لایه‌نی پێوه‌ندار كار بۆ داخستنى بكه‌ن.
ڕوونى كرده‌وه كه داخستنى هه‌ندێك شوێن ڕه‌نگه له ده‌سه‌ڵاتى لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ت و چاودێریدا نه‌بێت، بۆیه پێویسته ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانى سلێمانى كار بۆ داخستنى ئه‌و شوێنانه بكه‌ن و به‌رده‌وام چاودێرى بخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنانه. دووپاتیشی كرده‌وه "ئه‌و پرسه ده‌ورووژێنم و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانى لێ ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه".
هه‌رچه‌نده ڕۆژانه شوێنه‌كانى سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى سلێمانییه‌وه داده‌خرێن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ ڕێوشوێنێك به‌رانبه‌ر ئه‌و قومارخانانه نه‌گیراونه‌ته به‌ر. "وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندى به قایمقامى ناوه‌ندى سلێمانییه‌وه كرد، به‌ڵام به بیانووى جۆراوجۆر ئاماده نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه قسه بكات.
به‌ڵام ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، "ئه‌و قومارخانانهى له سلێمانى هه‌ن له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ناهی و سه‌ربازییه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێ و به‌ڕێوه ده‌برێن، بۆیه تا ئێسته نه‌توانراوه دابخرێن".
د. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، بۆ "وشه" گوتى، ـ"ئه‌و قومارخانانهى كراونه‌ته‌وه له سلێمانى، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ناهی و سه‌ربازى پشتیوانى ده‌كرێن و ناتوانرێ دابخرێن".