ژماره‌یه‌ك كادری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان نامه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كرد و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ڕێ به به‌رهه‌م ساڵح بدرێ بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی، چونكه ئه‌و كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازه له پێناوی پۆست تۆراو و حزبێكی تری دروست كرد، ئێسته‌یش له پێناوی پۆست ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی.
ئه‌و كادرانه له نامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و ناونیشانی "تكایه ڕێزی یه‌كێتییه ڕه‌سه‌ن و ڕاستگۆكان بگرن"ی لێ نراوه و تێیدا هاتووه، ناكرێ هه‌موو جار كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و ئه‌ندامی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و پله و پۆست خۆیان له یه‌كێتی دروست بكه‌ن و ده‌ست له‌گه‌ڵ دوژمنی یه‌كێتی تێكه‌ڵ بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی حزبه‌كه‌مان و هه‌رچی قسه‌ی نه‌شیاو و ئابڕووبه‌رانه‌یه به یه‌كێتی و ئه‌ندامه‌كانی بڵێن و ناسناوی كۆیله بده‌نه پاڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ كات پشتی یه‌كێتی به‌رناده‌ن، دواتر هه‌ر خۆیشیان بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی و پۆستی باڵا له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی وه‌ربگرن.
له به‌شێكی تری نامه‌كه هاتووه، ئه‌و به‌رپرسانه دوای ئه‌وه‌ی به یه‌ك دوو كورسی شڕه‌وه له تاقیكردنه‌وه ده‌رده‌چن و ڕووی ناو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ریان نامێنێ، ده‌یانه‌وێ به ناوی گه‌ڕانه‌وه و یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پله‌ی حزبی و حكوومی وه‌ربگرن و یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كانیش له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، بۆیه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م سوكایه‌تییه‌تان لێ قبووڵ ناكه‌ین.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی به‌رپرسانی یه‌كێتی پێوه‌ندی به سامان گه‌رمیانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان كرد، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌یه، ئاماده نه‌بوو لێدوان بدات.
شاخه‌وان فایه‌ق كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی بۆ "وشه" گوتی، ده‌بێ یه‌كێتی ڕێز له‌و كه‌سانه بگرێ كه هیچ كات له پێناوی پۆست و پله پشتیان له یه‌كێتی نه‌كردووه، ئه‌و پۆستانه‌یشی كه له به‌غدا وه‌ریده‌گرێ، ده‌بێ كه‌سێك له شوێنه‌كه دابنرێن كه هیچ كات یه‌كێتیان جێ نه‌هێشت بێ.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.