بۆچی زۆر هەست بە تینوویەتی دەكەیت؟

:: PM:03:08:16/09/2018 ‌
ئەگەر بەردەوام هەست بە تینوویەتی دەكەیت وە بەردەوام ئاو دەخۆیتەوە  ئەوا پیوێستە هۆكارەكەی بزاینت.خواردنەوەی ئاو ڕێ لە وشكبوونەوەی لەش و پێست دەگرێت، ئەگەر رۆژانە ئەو بڕە ئاوەی كە دیاری كراوە كە دوو لیترە لە ڕۆژێك، بەڵام تۆ هەر هەست بە تینوویەتی بكەیت، پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت، هۆكارەكانی زۆر تینوویەتیش بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە.

یەكەم: نەخۆشی شەكرە، شەكرە مەترشی وشكبوونەوە زیاد دەكات، بەتایبەتی ئەگەر ئەم نەخۆشییە دەستنیشان نەكرا بێت، كاتێك ئاستی شەكری خوێن بە ڕێژەیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە لەشت گورچیلەكان هان دەدات تا میزی زیاتر بكرێتە دەرەوە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ هەستكردن بە تینوویەتی، ئەگەر بەردەوام تینووت بوو و میزكردنت زۆر بوو یان هەستت بە ماندوویەتی كرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت.

دووەم: سووڕی مانگانە، لەماوەی سووڕی مانگانەدا بەردەوام هەست بە تینوویەتی دەكەیت ئەوە حاڵەتێكی ئاسایییە، چونكە ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن لە لەشدا كار لە قەبارەی شلەی لەش دەكات و خوێنی زیاتر دەكرێتە دەرەوەی لەش لە هەندێك ئافرەتدا دەبێتە هۆی بوورانەوە كە ئەنجامەكەی لە تینوویەتی زیاترە.

سێیەم: وشكبوونەوەی دەم، ئەم حاڵەتە بە كەمكردنەوەی لیك دەست پێ دەكات و دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی ناو دەم و گرژی و هێڵنجدان، باشترە لەكاتی وشكبوونی دەم و دروستبوونی بریندا سەردانی پزیشك بكرێت.

چوارەم: كەمخوێنی، لەكاتی كەمخوێنیدا لەش بڕێكی زیاتر خانەی خوێنی سوور بەفیرۆ دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەستكردن بەتینوویەتی و برسیەتی .

پێنجەم: نزمبوونەوەی پەستانی خوێن، پەستانی درێژخایەن كار لە رژێنی ئەدریناڵین دەكات و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی پەستانی خوێن، ئەم حاڵەتە بەهۆی گرژی، خەمۆكی، دڵەراوكێ‌، تینوویەتی زۆرەوە دروست دەبێت، تینوویەتی وا دەكات كە لەش ئاوی زیاتری پێویست بێت و بەمەش پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە و ڕێ لە نزمبوونەوەی دەگرێت.

شەشەم: خۆراك، ئەو خۆراكانەی كە تایبەتمەندی میزكردنیان هەیە وەكو "كەرەووز، چەوەندەر، لیمۆ، كاڵەك، زەنجەفیل و مەعدەنووس" دەبنە هۆی دروستبوونی تینوویەتی و میزكردنی زۆر، دەتوانیت ئاوی لەشت هاوسەنگ بكەیت بە خواردنی برنج یان ئەو خۆراكانەی ئاو لە خۆیاندا كۆ دەكەنەوە و ئاوی زیاتر دەمژن و ڕێ لە تینوویەتی دەگرن.



وشە - ئاوات ئازاد